cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

تاریڪ و ڕوون

Show more
Iran150 907The language is not specifiedBooks15 418
Advertising posts
480Subscribers
No data24 hours
-37 days
-230 days

Data loading in progress...

Subscriber growth rate

Data loading in progress...

*هاوەڵی چاک* هاوەڵی چاک خەم و خەفەت ناسڕێتەوە وەلێکانێ کارێک دەکا لە بەرامبەر خەمگەلەوە قورس و خۆگرتە ڕاوەستین ڕێک هەر وەکوو چەترێکی چاک کە ناتوانێ بەفر و باران ڕاوەستێنێ بەڵام یارمەتیمان دەدا کە ئارخەیان لە ژێری بەفر و بارانا پیاسە بکەین... ❇️نووسەر:ویکتۆر هۆگۆ. ✅وەرگێڕ:هادی مورادی. @tutrk
Show all...
*مانگەشەو* مانگەشەو تیشک دەدەڵێنێ گوڵەستێرە۱ دەترووسکێنێ بۆ ساتێکیش خەو لە چاوی کەس ناڕەوێ بەڵام خەم و داخی ئەم خەڵکە خەوتووە خەو لە چاوی تەڕی من دا دەڕەوێنێ دڵەو دووا دەگەڵ من دا ڕاوەستاوە بەرەبەیان شەوەکی لە منی گەرەک: هەتا لە هەناسەی پیرۆزی ئەو بەڵکوو بۆ ئەم خەڵکە گیانەسەرە۲ بێنم خەبەر بەڵام تووشی ڕێگای سەفەر دڕوویەکی لە دڵم دا دەچە قێنێ. ساقەتەی نارین۳ و خەمڵیوی سوور گوڵێک کە بە گیان و دڵ چەقاندم بە گیان و دڵ ئاویاریم کرد و ڕواندم سەد مخابن بێ ئاوی لە بەر چاومەوە دەیژاکێنێ هەر دەستانم پێکدا دەسووم بەڵکوو درگایەکی وا کەم هەوڵم بێ هۆیە کە کەسێک لە درگا سەر بێنێتە دەر وێرانی، دەرکە و دیواری تێکدراوی بە سەرم دا دەڕمێنێ مانگەشەو تیشک دەدەڵێنێ گوڵەستێرە دەترووسکێنێ، پیاوێکی پابلۆقاوی و ماندووی ڕێگایەکی درێژ لە بەر ئاوایی دا تەنیا ڕاوەستاوە کۆڵ لە سەرشان و دس لەسەر درگا دەگەڵ خۆی دا دەدوێ: خەمی ئەو خەڵکە خەوتووە خەو لە چاوانی تەڕم دا دەڕەوێنێ. ❇️ هۆنەر: نیما یووشیج ✅وەرگێڕ: دکتۆر هادی مورادی ـــــــــــــــــــــــــــــ ۱-گوڵستێرە:ئەستێرۆک،گیانەوەرێکی وردیلە کە شەوانە لە دەر و دەشەتا دەدرەوشێ. ۲-گیانەسەر:جاڕز،ناڕەحەت. ۳-نارین:ناسک. #ئەدەبی_تووتڕک @tutrk
Show all...
چاوەڕێی موژدەی نەسیمم تا لە گوڵشەن دێتەوە بەڵکە فەرمایش بکا گوڵ، بولبولم با بێتەوە وا وەعیدی بەفری زستانی فیراقت کەوتە دڵ مەر بە بای وەعدەی ویساڵت کێوی دڵ ڕەش بێتەوە میروەحەی زولفت لە دەوری ئاتەشی ڕووت بێ، چلۆن ئاگری عیشقت بە ئاوی چاوی من دەکووژێتەوە؟ سوچی زولفت بوو کە پەروانەی دڵم ڕووی کردە ڕووت ئاگری وەسڵی شەم و پەروانە شەو دەگڕێتەوە خەتت و مۆری زولف و خاڵت حوججەتی موڵکی دڵە نەقشی ئەو مۆرە بە ئاوی خوڕخوڕە ناچێتەوە دڵ لە ترسی چاوەکەت ڕووی کردە مێحرابی برۆت ئێستە بیستوومە لە چینی زولف جێی نابێتەوە کێوی هیجرت خستە سەرشانی دڵم پێی خستووە تا نەگا دەستی بە زولفت زەحمەتە هەستێتەوە سەدکەڕەت خستمتە گێژ و مەهلەکەی بەحری فیراق ئاخری موژگانی قوللابت دەرم دێنێتەوە مەزرەعەی میهر و محەببەت توخمی وەسڵی شین نەکرد گوڵ بە شادی دادەچێنم خاری غەم دەڕوێتەوە خۆت دەزانی موددەتێکە گەردی پاماڵی جەفام کەی وەکوو نەقشی قەدەم سەردێنمە ژێر پێتەوە دڵ ئەوا کەوتۆتە زیندانی غەمت قوربانتم تایەکی زولفت بنێرە بەڵکە بۆم دەربێتەوە تۆ خودا تاکەی لە تاریکی شەوی هیجرانی تۆ دەستەوئەژنۆ دابنیشم، ڕەببی کەی ڕۆژ بێتەوە بێ ئیشارەی حیکمەتولعەینی شیفات نایێ شیفام خۆت دەزانی زامی دووری سەختە خۆش نابێتەوە فکری من چونکە دەقیقە عاشقی قەددی ئەوە موو لە موو گیراوە چبکەم لێک جوێ نابێتەوە زەخمی دڵ بێ مەرهەمی وەسڵی بەناسۆڕ کەوتووە ئەی حەریق باسی مەکە تۆخوا بڵا نەکولێتەوە ❇️حەریق #ئەدەبی_تووتڕک @tutrk
Show all...
لە غەززەوە دەنگی قیژەی گریانێک دێ لەگەڵ قیژەی هەڵەبجەی من لێت دەگۆڕێن لە غەززەوە کۆتەڵی ژانێک دەبینم وەکو باڵای ماتەمی من، شەڵاڵ بە خوێن من ئاشنام بەو ئازار و هاوارانەی هەموو دنیا بەرانبەریان کوێر و کەڕن بەو خاکانەی وەک خاکی من گۆمی خوێنن چاڵی مەرگن، جێپێی نەفرەتیی خوای شەڕن بەڵێ من مێژووی غەدرێکم، درێژ درێژ سەیر نییە ژواری ئەوێ هەڵمپێچێ سەیر نییە بە زریکەی منداڵی وێ ڕابچڵەکێم، خەم دامگرێ، دڵم بێشێ ❇️شێخە ڕەسوڵ #ئەدەبی_تووتڕک @tutrk
Show all...
سڵاو هەر کەس پێی خۆشه فێری ڕێنووسی کوردی بێت، ئەم کاناڵە شەممە لە سەرەتای ڕێنووسەوە دەست پێ دەکات. زۆر بە ئارامی دەچینە پێشەوە. هەر حەوتوویەک، باسێک دادەنرێت. دوای هەر باسێک #پرسیاریش دادەنرێت. سەردانێکی بکەن. ناونیشانی کاناڵ: @pirsyar_kurd بینێرن بۆ هاوڕێکانتان. سپاس خواتان لە دڵ🦋 @tutrk
Show all...
بۆ هەموو ئەوانەی حەزیان له تایپی کوردیه چیتر پێویستت بە تەختەکلیل نییە. خزمەتێکی نوێی ئاسۆسافت بۆ بەکارهێنەرانی باتێکی تێلێگرامە. ئێوە دەنگی خۆتانی پێ دەدەن و ئەو بۆتان دەکات بە نووسراوەی کوردی. ‏ دەتوانن لە ڕێگەی ئەم بەستەرەوە کەڵک لەو خزمەتگوزارییە نوێیە وەربگرن: @AsosSoftSTT_bot @tutrk
Show all...
❇️*بەربەیانان*❇️ بەربەیانان هەر کە تیشکی هەتاو لە کێوە دوورەکانەوە ئەنگووت ئەمن خێراتر لە سروە باڵەکانم دەکەمەوە پەیامی سوح بە هۆنەی۱ ڕوون بە دنیا ڕادەگەیێنم بە سۆزەی خۆش خێڵی خەوتوو زوو لە خەو دادەچڵەکێنم. ✅هۆنەر: فرێدوون موشیری. ❇️وەرگێڕ: د.هادی مورادی. ــــــــــــــــــــــــــ ۱-هۆنە:شیعر. #ئەدەبی_تووتڕک @tutrk
Show all...