cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

ژیانەوەی ڪوردستان، ڪاناڵێڪ بۆنـاسـاندنی ژیانی لادێ ،ڪایەی ڪۆنی ڪوردە واری،پـەند ومـەتـەڵ

ڪانالێڪ پر لە شێعر وگۆرانی ڪوردی ،پەند ومەتەڵ ،وتەی ناوداران ـ ناساندنی جوانیەڪانی ڪوردستان بۆ پیوەندی لە گەڵ ئێمە @T7421 تڪایە ڪاناڵ بناسینن ئازیزان

Show more
Iran158 637The language is not specifiedMusic55 478
Advertising posts
604Subscribers
-224 hours
-77 days
-8030 days

Data loading in progress...

Subscriber growth rate

Data loading in progress...

گۆرانی کراس رەش🎼 رەحیم عەلیزادە وحەسەن عەلیزادە🎤 بەژداری ئیوە بەردەوامی ئیمە یە🌹 @jyanikurdstan
Show all...
کابرایەک ژنەکەی سەگ گرتی و کۆچی دوایی کرد زۆر خەمبار و بێ‌تاقەت بوو بۆ ژنەکەی . کوڕەکانی زۆریان لێ‌کرد ژن بێنێت بە تەنیا نەمێنێتەوە ئەویش ڕازی بوو ژن بێنێتەوە کوڕەکانی کچێکی جوانیان بۆ هێنا . ئیتر کابرا زۆر کەیف خۆش و دڵخۆش بوو ، پاش سێ مانگ کوڕەکانی بانگ کردوو پێی وتن بڕۆن پێنج مەڕ 🐑 بێنن بیکەن بەخێر . یەکەمیان بدەنە ماڵە هەژارەکان دووەمیان بدەنە هاوسێکان سێیەمیان بۆ خۆتان بیخۆن چوارەمیان بۆ خۆم و بووکەخان دانێنن کوره‌کان وه‌تیان ئەدی پێنجەم بەرخ بدەینە کێ وتی کوڕم بیدەنە ئەو سەگەی کە دایکتانی گرت😅😅😂😂 @jyanikurdstan
Show all...
🗓 سه‌شنبه، 4 اردیبهشت 🔺ڕێواس هۆکاری دواخستنی پیریە ➖رێواس گیایەكی بەهارییە و لە وەرزی بەهاردا لە ناوچە شاخاوییەكاندا پێدەگات. 🔻ئەم گیا بەهارییە بەهۆی تام و چێژەكەیەوە سەرنجی مرۆڤی بۆ لای خۆی ڕاكێشاوە، هاوكات چەندین سوودیشی بۆ تەندروستی هەیە؛ لەوانە دواخستنی پیریە. ➖ #بانە_٢٤ #دەنگی_ئێوە 📝 🗓 1403/02/04 ➡️ @banah_24 | 24 بانه🔹 🌐 http://Instagram.com/baneh_.24
Show all...
⭕️ چۆن نەناڵێ ئەو دڵەی پڕهەستی من چۆن له ئەژنۆ ببنەوه دوو دەستی من چۆن نەناڵێ ئەو دڵه ئەنگاوتەیه بەرد له بەردی بێتەوه دەنگی هەیه #هێمن @shnopress_News1
Show all...
🎥 #بینه‌ری_بن// ئەوەیە جەو...😍 کوردستانم بەهەشتە... 🆔: @piranshahrrudaw ✅پیرانشار ڕووداو https://telegram.me/joinchat/CRH1TDvO_pgtEpS31yhRpw
Show all...
کەروگـــا شەوێ گا وتی بە کەر : وەرە بمکە چارەسەر بێ وچان و سانەوەم پەیتا لە چەوسانەوەم هەر هەردو شێو بڕینە جەرگی زمین دڕینە سێ گاسنە و چاندنە ئەمجا دەبمە گای بنە خۆ لەبەر تۆزی گێرە چاوم پرووش و کوێرە کەر وتی:خوت نەخۆش کە خۆت کرووشمە و پەرۆش کە ئەگەر خێو هاتە گەوەڕ دەمت مەبە بۆ لەوەڕ خێو دیتی گا ناسازە نالەوەڕێ و لاوازە تێگەیی فیتی کەرە بۆ تەنبەڵی ڕێبەرە کەری کێشایە بەر نیر باماندوو بێ کەری پیر تا ئێوارە بە تێڵا زەوی ڕەقیان پێ کێڵا هاتەوە شل و شەکەت ها ئیستا ببێ سەکەت گا پرسی: چۆنی کاکە؟ وتی: دڵم خەمناکە ئەمڕۆ ئاغا دەیفەرموو ئەگەر گا هەر نەخۆش بوو ناچارم سەری ببڕم گاجووتی دیکە بکڕم گا ڕاپەڕی زۆر لە گوڕ ماشتی قەسەڵی ئاخوڕ پرزە و گزرە و کا گشتی کلکی نایە سەر پشتی چاپک لە ڕەوت و بازا ساغ تر لە گوێزی ئازا گایان دەردە کردە چۆڵ ورتەی بوو کەر لە سەر مۆڵ لەو هەڵەوەڕیەم گەڕێم دەشنووم و دەشلەوەڕێم گا دەیگوت لە هێڵی شێو چەند بە نرخە وتەی خێو ژیان بۆکارکردنە تەنبەڵ بەشی مردنە #مامۆستاهەژار @shnohewal
Show all...
پیرەمرۆڤێکی خاوەن ئەزموون لە ژیانیدا دەڵێ : ۱ / تامی زۆر شتم کرد هیچی وەکوو لەش ساخی خۆش نەبوو ... ۲ / زۆر تاڵی ودەردەسەریم دیت  هیچی وەکوو موحتاج بوون بە دەستی نامەرد تاڵ و سەخت نەبوو ... ۳ / ئاسن و بەردم گواستەوە هیچی وەکوو قەرزاری قورس نەبوو ....! @shnohewal
Show all...
نانت بخه بەر سەگی بێ‌زمان مەیدە بە پیاوی سپڵە و پێ‌نەزان ئەم په‌نده گەلێ کۆن و لەمێژە مردوو ئەگەر مرد لینگی درێژە لە قەدیمەوە ئەم قسە قاوە کوێر هەتا دەمرێ بەهیوای چاوە پیرەمێرد @shnohewal
Show all...
ڕۆژ بـــاش نـــیــشــتــمــان☀️ 📅 ئەمڕۆ : سێشەممە 📅 ٤ے گوڵانے  ۲۷۲٤ے ڪوردے 📅 ٤ے ئۆردیبێهێشتے۱٤۰۳ے هەتاوے 📅 ۱٤ے شەواڵـے ۱٤٤٥ے مانگے 📅 ۲۳ے ئاڤریلـے ٢٠۲٤ زایینے 🌻 ‌ماهی من تەنها مەهێکە سەد نجوومی مەحو کرد... «نالی»            https://t.me/fergay_kurdi
Show all...