cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

تریفه

کاناڵێک تایبەت بە هۆنراوەی کوردی

Show more
Iran74 827The language is not specifiedMusic22 926
Advertising posts
2 319Subscribers
+224 hours
+577 days
+12830 days

Data loading in progress...

Subscriber growth rate

Data loading in progress...

بە داوی زولف و دانەی خاڵی سەر ڕووت گرفتارە دڵی سەد عاشقی ڕووت نیگاهی چاوی مەستی نیمە خابت هەزاری وەک منی خستۆتە تابووت سەبا گەر لابدا زولفت لە کوڵمەت دەڵێم یا ماهە یا خورشیدە ئەنگووت شکاندت لەشکری عەقڵ و شەکیبم بە تابووری موژە و شمشێری ئەبرووت لە چاهی ژێری لێوت وا ئەسیرن هەزارانی وەکوو هاڕووت و ماڕووت مەهە یا ڕۆژە یا ڕووی تۆیە دەرکەوت؟ شەوە یا زولفە یا خۆ موویی دڵجووت؟ ئەمە یا نوقڵە یاخۆ خونچەیی کام؟ ئەوە دەندانە یا دوڕ، یانە یاقووت؟ فیدای دەست و کەمانت بێت کوردی دەپێکێ سێ و دوو هەم تاق و هەم جووت @Honrave #کوردی
Show all...
کە من هۆگر بە تۆ بووم تازە بۆ چی دولبەرێکی تر، دەرمکەی لێرە ناڕۆم ناچمە کووچە و دەرێکی تر منی دیت نیوە کوشتەی نازی چاوی خۆیەتی فەرمووی خەڵاتی مەرگە بۆ تۆ بگرە ها دەی خەنجەرێکی تر لە سیحری سامیری باکم نییە ترسم هەیە چاوت بە مەستی نازەوە بمخاتە دەست ئەفسوونگەرێکی تر لە فیکری تۆ نەوەستاوم بە پیری نازەنینی کورد ئەگەر پەنچەم قەڵەم بگرێ دەنووسم دەفتەرێکی تر لە چەرخی ڕۆژگار گیرۆدە ماوم هێندە دڵتەنگم پەنا بۆ مەی نەبەم هیچ چارە ناکا ڕابەرێکی تر دە مەیگێڕ دەستی من داوێنی تۆ بێ وەک عەرەب سەدجار فەرامۆشی نەکەی وا تازە هات سەوداسەرێکی تر! خەیاڵی بووکی شادی بۆ دڵی پەستم زەماوەندە دە نەیژەن لێ دە نەی با چۆپی بڕوا چەند گەڕێکی تر دەبا دە ئاکی بە دەخوو خوێن بڕێژی تاکو ڕۆژی دێ دەکەوتە بەر شەپۆلی هەڵمەتی ئاسنگەرێکی تر! لە گوێم دەنگی زرنگا پێی گوتم دڵگیر مەبە عەونی ئەمە چەرخە دەسووڕێ دێتەوە دەوروبەرێکی تر! @Honrave #عەونی
Show all...
👍 4
گشت نیگاکانم لە بن سوانەی قـژێکت بوونە کـۆ سەت بزەی فێری گزنگ و خۆرەتاو کرد چاوی تۆ مانگی چاوانتم لە گۆمی ئەشکەکانمدا کە دی بوونە ئەفسانە بە سەفحەی دڵمەوە فرمێسک و سۆ @Honrave #هەستیار_قەڵاڕەشی
Show all...
👏 4 2
دەفعەیێ گەر فرسەتی وەسڵم بداتێ ڕۆزگار سەیری ئەو هەشتەم گەرەک ناوێت و ناترسم لە حەوت زیندگی و مەرگ لای ئەهلی سەفا وەسڵە و فیراق عەیشی خۆش ئەی زاری دیدارە و جیایی یار، مەوت @Honrave #زاری
Show all...
گەرد و گوڵی بەیان بوو سەبا کیتابی هێنا لەو یارە نازدارەوە ڕاز و عیتابی هێنا لە خۆشییا کە قاسید هات و جەوابی هێنا «ساقی لەپەردە دەرهات جامی شەرابی هێنا دڵ خیرە ما لە حیرەت مەهـ ئافتابی هێنا» بیستومە ئیمڕۆ دولبەر تەشریفی چۆتە سەیران هەستام و چوومە سەحرا منیش بەیادی جاران هۆشم نەما کە بیینم لۆمەم مەکەن ڕەفیقان «یەک زەڕە عەکسی پڕتە و دەرکەوت و تووری سووتان ئایینە سەخت ڕووبوو لەو عەکسە تابی هێنا» @Honrave #فایق پێنج خشتەکی لە سەر غەزەلی سالم
Show all...
👍 1
بە گریان قەت نەشۆرا وێنەکەت هەرگیز لە چاومدا دڵۆپێک کەم نەبوو یادت لە دڵ شووشەی شکاومدا کە دیتم دولبەرم دڵگیرە لێم، پێم گوت کە بمبەخشە گوتی: ئەبرۆ و موژەم بۆ کوشتنی تۆ تازە ساومدا وەها چەسپا لە جەستەم خۆشەویستی تان تەماشاکە نیگاری خۆت دەبینی چۆن لە ناو خوێنی ڕژاومدا دڵە ڕەنجاوە کەم وەک هاتە لای تۆ بێ سەرو شوێنە گوتی: لێرە لە ژێر پێم کەوتبوو ئیمڕۆکە قاومدا هەڵەی دڵ بوو کە ڕەنجا دلبەرم فەرمووی بتڵێن وابێ هەتا ماوە دەبێ بەندبێ لە چینی پرچی خاومدا کە دوێنێ نامەکەم دا دەست سەبا بۆ کۆیی دڵدارم بەیانم کردبوو دەدرم لەگەڵ ڕێز و سڵاومدا لە کالای بەرهەمم چەند پارچەیێکم برد لە بازاڕا بە پارە نەیکڕی کەس لێم بە بێ پووڵ و دراومدا @Honrave #عەونی
Show all...
👍 5 2
#گۆرانی دەردت لە من ڕەش ئەسمەر/ حەسەن زیرەک @Honrave
Show all...
👍 1
#گۆرانی لەیلا فەریقی @honrave
Show all...
👍 2
پەپوولەی هەستی ناسکی، باڵ نەخشینی شیعرەکانم لەسەر لێوی هیوای گەشی ئەم ژینە ئەنیشێتەوە دەزووی تیشکی وردی پەنجەی ئەفسووناویی بیرەکانم تریفەی مانگ لەژێر هەوری گومانا ئەبینێتەوە کیژی سۆزی وشەکانم لەناو چیمەنی ئاواتا بەدەم بەستەی ئاهەنگەوە، گیان شاد ئەکەن، هەڵئەپەڕن سواری بڕوای قسەکانم لەناو مەیدانی خەباتا ڕێی دەربازبوون لە ناپاکان، لە دوژمنانی گەل ئەگرن @Honrave #شێرکۆ_بێکەس
Show all...
👍 2
سەرنجم گەر دەبڕمە بەژن و باڵات کچی جوان! بۆچی ڕوو گرژی چ قەیدی؟ منم ئەو شاعیرە جوانی پەرسـتە کە چاوی من جگە لە جوانی نەیدی @Honrave #هێمن
Show all...
👏 3