cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

هۆدەی هەڵبەست

هەر پێشنیارێکتان هەیە پێمان ڕاگەیێنن (ئاڵو گۆڕمان نییە) @s_ghoraeshi_48 ‌ ‌ hoday_sher کاناڵێکی جیاواز بۆ ناساندنی ناودارانی کورد بە هەموان

Show more
Iran48 845The language is not specifiedBooks5 296
Advertising posts
4 367Subscribers
+224 hours
+47 days
No data30 days

Data loading in progress...

Subscriber growth rate

Data loading in progress...

2
👏 2 1
👍 2
Show all...
@kurdistan_nature_24

رۆژ باش كوردستان roj baş kurdistan ☀️ 📍Kurdistan❤️☀️💚 Photo | Video by: @kurdistan_nature_24 Instagram: kurdistan_nature_24 دەتوانن وێنە و ڤیدیۆكانتان بنێرن بۆمان لە رێگای ت

🌿💫 قارەمانی ژیانی خۆمان بین. هەموو ڕۆژێ، بیری لەو خۆزگە و ئاواتانەی دەکردەوە کە هیچیان لە ژیانیدا نەهاتنە دی. زۆر چاوەڕوان بوو کە کوڕە دەوڵەمەندێک بێتە خوازبێنی. بەڵام لە بەر دەستکورتی بنەماڵەکەی لە گەڵ مامۆستایەکی قوتابخانە هاوسەرگیری کرد. باوانی(جهیزیە) کەم و کز. ڕۆژی زەماوەند، بارشایی و سوورانەش هەر هیچ. ‌ژیانی نۆماڵیان بە داهاتێکی مەمرەو مەژی دەست پێ کرد. جار بە جار کە خەیاڵ دەیبردەوە، دەبوو بە خاوەنی ماڵ وحاڵ و ڕێ و جێ. بەڵام کە وریا دەبووەوە: ماڵی چی؟ چارەوای تێدا غار بدەی بایی هەزار تمەن خەسار نادات. ڕۆژێک مێردەکەی بەهەڵەداوان هاتەوە بۆ ماڵ. نامەیێکی بە دەستەوە بوو. وەزیری پەروەردە مامۆستایانی هەڵبژاردەی شاری بە خێزانی، بانگهێشت کردبوو. وای دەزانی ژنەکەی بەو نامە شاد دەبێت. کەچی خانم لووتی داژەند کە میوانی ئەوان کەی بۆ ئێمەمانان دەبێت؟ ئاخر بە کام جلوبەرگی ڕازاوە؟ کابرا وتی: ئافرەت دەبا هەرچۆن کە هاین، هەروەهاش بنوێنین. مرۆڤ دەبێ باوەڕی بە خۆی بێت، هەموو شتێ جلوبەرگ نیە. بەڵام ژنە هەر دەڵێی شینی تاقەبرای دەکا.  پیاوەکە بڕێک پارەی سپی هەبوو کە داینابوو بۆ ڕۆژی ڕەش. بە ناچاری هەمووی بوو بە خەرجی جلوبەرگی خانم. بەڵام هەر گریان بەردەوام بوو. جلی جوان، بە بێ خشڵ و زێڕ و زیو؟ کابرا وتی: خانم لاسایی باز بە قاز ناکرێ. بۆ دوو کاتژمێر کەم بمانخەرە بەر جەڕپێچ. بەڵام ئەقڵی سووک، بارێکی گرانە، جا چ پیاو بێت و چ ژن. بە ناچاری چوونە ماڵی دوورەخزمێکی دەوڵەمەند. کەتمان ناکرێ، ئەو خاتوونە، ئەوەی زێڕ و زیوی هەبوو نایە بەردەمی کە بۆ خۆت هەڵبژێرە. لەو ناوە، ملوانکەیەکی ئەڵماسی بەرچاو کەوت، دەتگوت مەلایکە شۆردوویەتەوە. بەشەرمەوە وتی: دەتوانم ئەم ملوانکە هەڵگرم؟ خاتوون وتی هیچ کێشە نیە. بیبە و دوایی بیهێنەوە. شەوی میوانی، خانم وەکوو بووک ڕازایەوە. خەڵکان دەیانپرسی ئەڕێ ئەو ژنە سەر بە کام خێڵی ئەم شارەیە؟ کە بوو بە بەزمی هەڵپەرکێ، تەنیا لەبەر ئەو مەبەستە کەوتە سەرچۆپی و پڕ بەدڵ خۆی نواند. شەودرەنگان لەو پەڕی کەیف و دڵخۆشی گڕانەوە بۆ ماڵ.  بەلام لە ناکاو زووخاوی دنیا ڕووخا بەسەریانا. ملوانکە نەمابوو. کابرا هەر ناوکی کەوت. هەتا شوێنی شایەکە گەڕایەوە، بەڵام ملوانکە نوقمی زەوی ببوو. جا گیان لە جێی سەختەو نایێتەدەر. دەبێ چ بکەن؟ زەرەرەو هاتووە. بە قەرز و فەرز لای پیاوێکی سوو خۆر توانیان دەقاودەق هاوشێوەی هەمان ملوانکە بکڕنەوەو بیدەنەوە بە خاوەنەکەی. بەڵام لە خراپ قۆپیەک(باتلاق) چەقیبوون. لە بەر قەرزداری لە ماڵە ئەعیانێک بوون بە ژێرماڵە. ژنە بوو بە جلشۆر و ئاوکێشی ماڵان. میردەکەی نیوەڕوان هەر لە قوتابخانە دەگەڕایەوە، هەتا ئێوارە لە دووکانی کابرا کاری دەکرد. قەرزەکە لە بەر سووەکەی دە ساڵی خایاند تا دوایی هات. بەڵام بە قەدەر سی ساڵ پیر ببوون. ڕۆێک ژنە چوو بۆ بازار. چاوی بەو خزمە دوورەیان کەوت. لێی چووە پێشەوەو سەلامی لێکرد. لە پێشدا نەیناسی. کاتێ کە خۆی پێناساند، وتی ڕوڵە بۆ ئەوەندە پیر بووی؟ وتی: لەبەر ئێوە! خاتوون پێی سەیر بوو. وتی لەبەر من؟ بۆچی؟ سەر لە بەر هەموو بەسەرهاتەکەی بۆ گێڕاوە. خاتوون وتی هەی ماڵی باوانت بە قوڕ گیرێ. خۆ ئەو ملوانکە زڕ بوو(بدلی، ساختە). مووپاسان/(سپیدە جعفرزادە) خوێنەری هێژا؛ ئێمە بۆ خۆنواندن لە دایک نەبووین. ئەرکی ئینسانی و نرخی ژیان زۆر لەوە بەرزترە. زۆر بنەماڵە لەبەر قسەی خەڵک و چاولەچاو بڕین، نەک دە ساڵ، بەڵکوو تەواووی ژیان لە خۆیان تاڵ دەکەن، بۆ ئەوشتانەی کە دوایی دەزانن بێبایەخ بوون. ئەو هەژارانەی کە بە چاوی سووک بۆ خۆیان دەڕوانن، دەستکەوتی هەموو ڕەنجێکیان بۆ دەوڵەمەندانە. جار وایە دەوڵەمەندان زۆر لەوەی کە هەن بەرزتر دەیانبینین. ئەوانیش تووشی زۆر کێشەن. نابێ باری ڕاستەقینەی ژیانی خۆمان لە گەڵ ڕواڵەتی ژیانی ئەوان هەڵسەنگێنین. ئەو نووسەرە مەزنە زۆر وردبینانە پێمان دەڵێ: بۆ نەزان، جێی مەترسیە کە ملوانکەی ئەڵماس ببێتە تەوقی لەحنەت. عیسا ئەحمەدی ۱۴۰۳/۰۱/۰٦ @hoday_sher
Show all...
👏 11👍 4
5👍 1
كەسێك كە خۆشت دەوێت پێی بڵێ‌: چەند نزیكی لێی و چەند لەناو ژیانی تۆدا گرنگە و چەند ڕازیت لێی. __ لەبەر ئەوەی كاتێك كە لە دەستتدا ئیتر گرنگ نییە، چۆن بە دەنگی بەرز هاوار دەكەیت بۆی، چونكە ئەو گوێی لێت نابێت.                                  "پاپلۆ نیرۆدا"
Show all...
3👍 1
5
3👏 2
دونیا شانۆگەرییەکی گەورەیە، ناخۆشترین شت تێیدا ئەوەیە کەسانێک کاتێک شتێکیان لێت دەوێت، گرنگیت پێ دەدەن. "بێرتراند راسل"
Show all...
👍 5
Sign in and get access to detailed information

We will reveal these treasures to you after authorization. We promise, it's fast!