cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

فێرگەی زمانی کوردی

✌️کوردی بخوێنینەوە... ✌️کوردی بنووسین.. ✌️تاکوو کوردانە بیر کەینەوە.. 💢کاناڵەکانی دیکەی لێژنەی تاپوی نووسراوە 👇👇 @sherko_bekas @tapuynusrawe @English_for_kurdistan @abdulla_pashew تکایە بۆ کەڵک وەرگرتن و پشتیوانی هاوڕێمان بن

Show more
The country is not specifiedThe language is not specifiedThe category is not specified
Advertising posts
3 661Subscribers
No data24 hours
No data7 days
No data30 days

Data loading in progress...

Subscriber growth rate

Data loading in progress...

ھاوڕێیانی خۆشەویست لە ئینستاش ھاوڕێمان بن 👇👇👇 http://instagram.com/tapuynusrawe
Show all...
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶 ✅ @tapuynusrawe "خۆشەویستی" هۆنراوەی: مامۆستا #جەلال_مەلەکشا 🎼 بە دەنگی: هونەرمەند #سەعدوڵڵا_نەسیری ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ خۆشەویستــی من! چۆن بەرایی دا، چاوەكانت وا ببینێ من به تەنیایی؟ خۆ دڵی من كۆتری بن گوێسوانەی چاوەكەی تۆ بوو! نەتئەزانی من بەبێ تۆ، ڕۆحی نەسرەوتم؟ وەک گوڵی نێو شۆرەكاتی وەرزی بێباران زڕ دەژاكێ، سیس دەبێ، دەمرێ! سەد مخابــن! من ئەوینداری هەژار و تۆ لە خۆبایی... ئێستە سەرگەردان... وا دەپێوم كوێرەڕێی سەختی ژیانی تووش توێشە خاڵی، دەس بەتاڵ و قاڵبێكی بێدڵ و هەستم! ئیتر ئەم تاڵاوه بادەش، ئۆقره نابەخشێ! من تــەژی دەردم نوقمی هاڵاوی خەیاڵم شاعیرێكی شەوگەڕی مەستم ڕەنگە نەمناسیتەوه ئەم جاره بمبینی! بەفری وەرزی خــەم دۆڵی دڵمی كردووه جێگەی ڕنووی ماتەم ون بووه سیمای زەمانی لاوەتیم ته‌نیا، تاپۆیەک ماوه... تاپۆیەكی نێو مژێكی خۆڵەمێشیی خەم! ڕەنگه چارەنووسی من وا بێ! وەک چلۆن تەنیا له دایك بووم هەر به تەنیاش ڕابوێرم ژین تازه ئاخر هەر به تەنیایی سەر بنێمە باوەشی مەرگ و بایەقوش له كاولاشی نێو دلی خۆمدا بۆم بخوێنێ سوورەتی یاسین خۆشەویستـــم! كاتێ من مردم قەت مەپرسە چۆن بەبێ تۆ ژینم تێپەڕ كرد! ژین نەبوو، هەر ساتە مەرگێ بوو! قەد هەواڵی شوێنی مەرگ و گۆڕەكەم لە كەس مەپرسە، بەس، من بەڵێنم برده سەر پەیمانەكەم نەشكاند كاتی مەرگیش دوا هەناسەم هەر به یادی تــۆوه هەڵكێشا دوا وشەم هەر ناوی تـــۆ هەر ناوی تـــۆ هەر ناوەكەی تـــۆ بوو... ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ #تاپوی_نووسراوە 📚 ✅ @tapuynusrawe 🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
Show all...

دەڵێم ئەم شارە جێ بێڵم سەفەر کەم بڕۆم و خۆم لە دونیا دەربەدەر کـــەم بــــــــە هـــاواری دڵ و بارانـــی دیــدەم لە دەردی خۆم هەموو عالەم خەبەر کەم ... ماڵئاوا دڵە غەریبەکەی ناو نیشتمانم #جەلالی_مەلەكشا🌹🌹
Show all...
سڵاو ھاوڕێیان بۆ کۆ کردنەوەی ناوی #بەڕۆژ و #جوان و شیاوی منداڵانی کوڕ و کچ پێویستمان بە ھاوکاری ئێوەیە. تکایە ئەوانەی ناوی جوانی کوردی منداڵان دەزانن بۆمانی بنێرن، ناوەکان کۆن و بێ مانا نەبن. پڕۆژەکە بۆ ناوی نوێیە . تکایە لە ڕۆباتی خوارەوە ناوەکان بنێرن و ئێمە دەیانینین و دواتر وەک پەیامێک لە کەناڵ دایاندەنێین. بۆ ناردنی پەیام لە ڕۆباتەکە تەنیا #start لێبدەن و دوای پەیامەکەتان بنێرن. ھاوڕێیان ھەر ناوێک بە پەیامێک مەنێرن ھەموو ناوەکان لە پەیامێک بنێرن سپاس 👇👇👇👇 👉 @tapuynusrawe_bot 👆👆
Show all...
‍ ✅ @tapuynusrawe 🔶🔶🔸 ئەی وەتـەن دیسان بەهارە، ئارەزووی سەیرانمە مەیلـی هاژەی قەڵبەزەی بەفراوی کوێسـتانمە ئیشتهای بۆنی گوڵ و گوڵ سۆسەن و ڕێحانمە ئارەزووی سەرکەوتنی لاوانی کوردسـتانمە #قانع 📚 سڵاو و ڕێز ھاوڕێیانی خۆشەویستی کەناڵەکانی سەر بە #لێژنەی_تاپوی_نووسراوە لە لایەن خۆمانەوە و لە کانگای دڵەوە، پیرۆز بایی ھاتنی نەورۆز و نوێ بوونەوەی سال، وەرزی سروشت و جوانی و دەستپێکی ساڵی ٢٧٢٠ی کوردیتان لێ دەکەین. ئاواتەخوازین ساڵێکی پڕ لە جوانی، دڵگەرمی، ساغی و سڵامەتی بۆ ھەموو لایەک بێت و ھیوادارین ئەمساڵ دوور بین لە ھەرچی کۆست و کارەساتی دڵتەزێن و ناخۆشی و ڤایرۆسە. خۆشەویستان ھەر وەک دەزانین نەورۆز و ئاگری نەورۆز ھێمای نەتەوەیی یەکگرتن، نوێ بوونەوە و یەکڕیزییە و ئەمساڵ ھاوکاتە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی #کۆرۆنا لە ھەموو جیھان و ڕادەیەکی زۆریش لە ئێران و کوردستانیش، ھەر بۆیە تکایە با ھەمووان دووری بگرین لە کۆبوونەوە گشتییەکان و نەورۆزی ئەمساڵمان لە ماڵەوە و بە گۆرانییە مێژووییەکەی مامۆستا #حەسەن_زیرەک بەرز ڕابگرین و جەژن و شاییەکەمان با لە ماڵەوە بێت و لەم کاتە ھەستیارەدا گوێگری ڕێنوماییە تەندرووستییەکان بین. مزگێنی دا سروه به باے بەهارے وا هاتەوه نەورۆزے ڪوردەوارے به تیشڪێڪ تێڪ شڪا سوپاے ڪڕێوه هەوارے ڕۆژ گەیشته خاڪەلێوه.. مامۆستا #هەژار #نەورۆزتان_پیرۆز #دڵتان_شاد و بژین بە #شادی_و_کامەرانی🍀🌺 ✅ @tapuynusrawe 🔶🔶🔸
Show all...
attach 📎

🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹 🌹🌹🌹 🌹 @f_z_kurd #ڕێزمان (دستور زبان) ____________________________________ پیتی "غ" دەنگی ئەم پیتە هەر وەک هەمبەری لە زمانی فارسیدایە، لە هەموو جێیەکی وشە دێت. (سەرەتای وشە ، نێوان وشە ، کۆتایی وشە) ------------------------------------------------------------- صدای این حرف همانند حرف "غ" در زبان فارسی است، که در همه جای کلمه قرار می گیرد. نموونە: غەم ، جغەرە ، غەید (توڕە) ، دەغەڵ ، ساغ ، سابلاغ ، غڵتەغڵت (هذیان) ، غەزەب ، غەنیم (دشمن ، حریف) ، غیژ (شیرجە مرغ شکاری بە سوی شکار) ، غەڵف (جوانە ، نهال) ، غونچە ____________________________________ پیتی "ف" دەنگی ئەم پیتە هەر وەک هەمبەری لە زمانی فارسیدایە، لە هەموو جێیەکی وشە دێت. (سەرەتای وشە ، نێوان وشە ، کۆتایی وشە) ------------------------------------------------------------- صدای این حرف همانند حرف "ف" در زبان فارسی است، که در همه جای کلمه قرار می گیرد. نموونە: کێف ، فریا ، فام ، فرۆکە ، فڕاندن ، بەفر ، فیقفیقە ، دەف ، سێف ، تف ، هەڵفڕین ، هەلفۆنە (پیک نیک) ، گف (تهدید ، هەڕەشە) ، ئیفلیج ، قڵف ، سفر ، سفرەبڕ (جیرجیرک) ، سفۆر (سمور) ، سفور (رفتگر ، زن شهری بی حجاب) ____________________________________ پیتی "ڤ" دەنگی ئەم پیتە لە زمانی فارسیشدا هەیە بەڵام وەکوو پیتێکی سەربەخۆ ئەژمار ناکرێت و ناچێتە ناو لیستی ئەلفوبێی فارسییەوە، وەکوو : اوّل ، دوّم ------------------------------------------------------------- صدای این حرف در زبان فارسی وجود دارد اما مثل حرف مستقل به شمار نمی آید و داخل الفبای فارسی قرار نمی گیرد. مثل: اوّل ، دوّم نموونە : مرۆڤ ، تاڤگە ، گۆڤار ، ڤیان (عشق و محبت) ، هەڤاڵ ، بڤ ، بڤڤە ، ڤیچ (کج) ، ڤیدیۆ ، حەڤدە ، ڤەرە (وەرە) ، گڤ (نخ تابیدە ، تهدید) ، گڤالە (گروە تفنگداران) ، گڤیشک (گۆیژ ، گێوژ) ____________________________________ https://telegram.me/joinchat/BpjK6TuudH8pXWl4xH-GBw 🌹 🌹🌹🌹 🌹🌹🌹🌹🌹🌹
Show all...
فێرگەی زمانی کوردی

✌️کوردی بخوێنینەوە... ✌️کوردی بنووسین.. ✌️تاکوو کوردانە بیر کەینەوە.. 💢کاناڵەکانی دیکەی لێژنەی تاپوی نووسراوە 👇👇 @sherko_bekas @tapuynusrawe @English_for_kurdistan @abdulla_pashew تکایە بۆ کەڵک وەرگرتن و پشتیوانی هاوڕێمان بن

🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹 🌹🌹🌹 🌹 @f_z_kurd #ڕێزمان (دستور زبان) ____________________________________ نووسینی ژمارەکان لە (۱۱-۱۹) لە ژمارەکانی (۱۱-۱۹) هەر ژمارەی چواردە بێ گیروگرفتی وتن و نووسینەوەیە و هیچ گۆڕین و کەم و زیادی بە سەردا نەهاتووە. هەشت ژمارەکەی تر بە دوو جۆر دەگوترێن و دەنووسرێن. لێرەدا هیچ پاکانەیەک بە دەستەوە نییە کە بگوترێت "یازدە" لە "یانزە" ڕاستترە، لەگەڵ ئەوشدا هەر چۆنێک بێت وشەی یازدە لە یانزدە سووک و کورتترە. وا لە خوارەوە بە شێوەی ساناتری ئەم ژمارانە بۆ خوێندنەوە ئاماژە دەکرێت: ------------------------------------------------------------- نوشتن شماره های(۱۱- ۱۹) در اعداد (۱۱- ۱۹) تنها عدد چهارده در تلفظ و نوشتار بی مشکل است. هشت عدد دیگر به صورت نوشته و خوانده می شوند. در این مورد هیچ دلیل قاطی نیست که (یازده)را بر (یانزده) ترجیح دهیم. هر چند کلمه ی (یازده) آسان تر تلفظ می شود. در زیر به شیوه ی تلفظ ساده تر این اعداد اشاره می شود: یازده، دوازده، سێزدە، چواردە، پازدە، شازدە، حەڤدە، هەژدە ____________________________________ https://telegram.me/joinchat/BpjK6TuudH8pXWl4xH-GBw 🌹 🌹🌹🌹 🌹🌹🌹🌹🌹🌹
Show all...
فێرگەی زمانی کوردی

✌️کوردی بخوێنینەوە... ✌️کوردی بنووسین.. ✌️تاکوو کوردانە بیر کەینەوە.. 💢کاناڵەکانی دیکەی لێژنەی تاپوی نووسراوە 👇👇 @sherko_bekas @tapuynusrawe @English_for_kurdistan @abdulla_pashew تکایە بۆ کەڵک وەرگرتن و پشتیوانی هاوڕێمان بن

🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹 🌹🌹🌹 🌹 @f_z_kurd #ڕێزمان (دستور زبان) ____________________________________ پیتی "س" دەنگی ئەم پیتە هەر وەک هەمبەری لە زمانی فارسیدایە، لە هەموو جێیەکی وشە دێت. (سەرەتای وشە ، نێوان وشە ، کۆتایی وشە) سەرنج : ئەوە وشانی کە بە پیتەکانی " ث " ، " ص " نووسراون وشەی عەرەبین کە دەبێت لە ڕێنووسی کوردیدا هەر بە شێوەی پیتی " س " بنووسرێنەوە. وەکوو : ثروت = سەروەت، صابون = سابوون. ------------------------------------------------------------- صدای این حرف همانند حرف "س" در زبان فارسی است، که در همه جای کلمه قرار می گیرد. توجه: کلماتی که با حروف "ث"، "ص" نوشته می شوند عربی می باشند که باید در املای کوردی به صورت "س" نوشته شود. مثل: ثروت= سروەت، صابون: سابوون. نموونە: زانست ، سارد ، زستان ، سۆما ، سەما ، سەردەم ، پرسە ، پرسیار ، کراس ، سروە ، سنە ، سندان ، کوێستان ، سپاس ، سنوور ، سروشت ، باس ، کەس ، داس ، ڕێواس ____________________________________ پیتی "ش" دەنگی ئەم پیتە هەر وەک هەمبەری لە زمانی فارسیدایە، لە هەموو جێیەکی وشە دێت. (سەرەتای وشە ، نێوان وشە ، کۆتایی وشە) ------------------------------------------------------------- صدای این حرف همانند حرف "ش" در زبان فارسی است، که در همه جای کلمه قرار می گیرد. نموونە: باش ، لەش ، شار ، شوان ، شۆڕش ، شاخ ، شەو ، وەنەوشە ، تێکۆشەر ، وشە ، خۆشەویستی ، شاڤەشین (پرندە ای آبزی) ، سروشت ، خۆش ، ئاش ، ڕەش ، شانازی ____________________________________ پیتی "ع" دەنگی ئەم پیتە هەر وەک هەمبەری لە زمانی فارسیدایە، لە هەموو جێیەکی وشە دێت. (سەرەتای وشە ، نێوان وشە ، کۆتایی وشە) ------------------------------------------------------------- صدای این حرف همانند حرف "ع" در زبان فارسی است، که در همه جای کلمه قرار می گیرد. نموونە: عەبە ، عافرەت ، عومر ، یەع ، کەعبە ، عازەب ، شێعر ، عایەر (حیلەباز) ، عەتاو (سرزنش) ، عەڤدال (خانەبەدوش) ، عورزە ، عوزم (وقار) ، عەبا ، عەباس ، عەرد (زمین) ، عەمە (انبە) ، عەلاف ____________________________________ https://telegram.me/joinchat/BpjK6TuudH8pXWl4xH-GBw 🌹 🌹🌹🌹 🌹🌹🌹🌹🌹🌹
Show all...
فێرگەی زمانی کوردی

✌️کوردی بخوێنینەوە... ✌️کوردی بنووسین.. ✌️تاکوو کوردانە بیر کەینەوە.. 💢کاناڵەکانی دیکەی لێژنەی تاپوی نووسراوە 👇👇 @sherko_bekas @tapuynusrawe @English_for_kurdistan @abdulla_pashew تکایە بۆ کەڵک وەرگرتن و پشتیوانی هاوڕێمان بن

🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹 🌹🌹🌹 🌹 @f_z_kurd #شێعر: ئەکرەم حەسەنزادە (سەریاس) ____________________________________ "کوردی دەپۆشین" جلی کوردی بەرگمانە ئەی پارێزین، دڵۆپ دڵۆپ خوێنی دڵ و جەرگمانە ئەو بەرگە هەم بەرگی ژینەو هەم دوابەرگی مەرگمانە ____________________________________ 📒فەرهەنگۆک دەپۆشین: می پوشیم جلی کوردی: لباس کوردی بەرگ: لباس ئەی پارێزین: حفظش می کنیم دڵوپ: قطرە خوێن: خون ژین: زندگی ____________________________________ https://telegram.me/joinchat/BpjK6TuudH8pXWl4xH-GBw 🌹 🌹🌹🌹 🌹🌹🌹🌹🌹🌹
Show all...
فێرگەی زمانی کوردی

✌️کوردی بخوێنینەوە... ✌️کوردی بنووسین.. ✌️تاکوو کوردانە بیر کەینەوە.. 💢کاناڵەکانی دیکەی لێژنەی تاپوی نووسراوە 👇👇 @sherko_bekas @tapuynusrawe @English_for_kurdistan @abdulla_pashew تکایە بۆ کەڵک وەرگرتن و پشتیوانی هاوڕێمان بن

🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹 🌹🌹🌹 🌹 @f_z_kurd #ڕێزمان (دستور زبان) ____________________________________ ڕوونکردنەوەیەک لە سەر "دا" ئەگەر "دا" فرمان بێت دەبێ بە جیا بنووسرێ، ئەگەر فرمان نەبێت دەلکێت بە وشەی پێش خۆیەوە. ------------------------------------------------------------- توضیحی درباره ی "دا" اگر "دا" فعل باشد جدا نوشته می شود. اگر فعل نباشد به کلمه ی ما قبل خود می چسبد. فرمان (فعل) تیرێکی لە دڵم دا. (تیری بە دلم زد.) غەیری فرمان (غیر فعل) لە دڵمدا. (در دلم) ____________________________________ چۆنیەتی نووسینی وشەی "لێکدراو" و "لێکدراو داڕێژراو" ئەگەر وشەی دووهەم لە دۆخی فرماندا بوو، بە جیا دەنووسرێن: بەڵام ئەگەر وشەی دووهەم لە دۆخی چاوگ یان حاڵەتی دیکە بوو ئەوا هەر دوو وشەکە بە یەکەوە دەلکێنرێن. ------------------------------------------------------------- چگونگی نوشتن کلمات "مرکب" و "مشتق مرکب" اگر کلمه دوم "فعل" باشد، جدا نوشته می شود. وەک: ڕێک دەکەوین، پێکیان هێناینەوە، یەکیان نەگرتووە، دەستمان نەکەوت اما اگر کلمه ی دوم اسم یا مصدر یا هر کلمه ی دیگری باشد به آن می چسبد. (لازم به ذکر است در نوشتار کوردی، بر خلاف فارسی، سر هم نویسی اولویت بیشتری دارد.) بۆ نموونە: ڕێک + کەوتن: ڕێککەوتن، پێکهاتن، یەکگرتن، دەسخستن، یەکگرتوو، دەسکەوتوو، پێکهاتە. ____________________________________ https://telegram.me/joinchat/BpjK6TuudH8pXWl4xH-GBw 🌹 🌹🌹🌹 🌹🌹🌹🌹🌹🌹
Show all...
فێرگەی زمانی کوردی

✌️کوردی بخوێنینەوە... ✌️کوردی بنووسین.. ✌️تاکوو کوردانە بیر کەینەوە.. 💢کاناڵەکانی دیکەی لێژنەی تاپوی نووسراوە 👇👇 @sherko_bekas @tapuynusrawe @English_for_kurdistan @abdulla_pashew تکایە بۆ کەڵک وەرگرتن و پشتیوانی هاوڕێمان بن

Sign in and get access to detailed information

We will reveal these treasures to you after authorization. We promise, it's fast!