cookie

نحن نستخدم ملفات تعريف الارتباط لتحسين تجربة التصفح الخاصة بك. بالنقر على "قبول الكل"، أنت توافق على استخدام ملفات تعريف الارتباط.

avatar

کتێبخانەی نیشتمان- نستان

نستان، بێشکەی ڕەسەنایەتی (شوێنێک بۆ ڕاگەیاندنی چالاکییەکانی کتێبخانەی نیشتمان)

إظهار المزيد
مشاركات الإعلانات
215
المشتركون
لا توجد بيانات24 ساعات
لا توجد بيانات7 أيام
-530 أيام
أرشيف المشاركات
00:07
Video unavailableShow in Telegram
مووسا عەنتەر
إظهار الكل...
1.67 MB
9🕊 2
تەشریف هێنانی مامۆستا مادح و بنەماڵەی بەڕێزیان بۆ کتێبخانە . بە هاتنی بنەماڵەی مامۆستا مادحی بەڕێز بیرەوەریە خۆشەکانی شاری مەریوانمان وەبیر هاتنەوە. دڵنیام پەیوەندی نێوان ئەندامانی کتێبخانە لە گەڵ مامۆستا مادح و بنەماڵەی بەڕێزیان هەتاهەتایی دەبێت... ڕەفیق و هاوڕێی خۆشەویستم کاک عەبدووڵڵا محەممەدی لە گەڵ بنەماڵەی بەڕێزیان لەم چاوپێکەوتنەدا هاوڕێی مامۆستا مادح بوون . بە هاوڕێیی میوانە خۆشەویستەکانمان قسە و باسێکی خۆشمان هەبوو لە سەر کتێبەکان. پێنج شەممە 31 ی جۆزەردانی 2724 بەشی دوانیوەڕۆ
إظهار الكل...
13
منداڵەکان لە دوایین ڕۆژی وەرزی بەهاردا زۆر بە گەرم و گووڕی هاتبوونەوە کتێبخانە ... بە وردی چێڕۆکەکانیان بۆ یەکتر باس کرد بە تایبەتی محەممەد مستەفانژاد بە چیڕۆکی " دەوری دنیا لە هەشتا ڕۆژدا " سرنجی هەموومانی ڕاکێشا. پێنج شەممە 31 ی جۆزەردانی 2724 بەشی بەیانیان
إظهار الكل...
6
جەژنی قوربانتان پیرۆزبێت بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربان، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرجەم ئەندامانی کتێبخانەی نیشتمان دەکەیین، داواكارین لەخوای گەورە و دڵۆڤان، ئەم جەژنە، جەژنی كامەرانی و خۆشی و بەدیهێنەری خەونی لە مێژینەی نەتەوەکەمان بێت و ببێتە مایەی ئاشتی و ئاشتەوایی سەرجەم گەلانی جیهان.
إظهار الكل...
16
ئەوڕۆ بە هاتنەوەی ئەندامانی کتێبخانە قسە و باسێکی خۆشمان هەبوو لە سەر کتێبەکان....... سایە کتێبی ( جاداویِ درختکار ) ی بۆ گێڕاینەوە ، کە لە مەریوان بە دیاری وەری گرتبوو. سەیوان کتێبی مێژوویی( کۆمەڵکووژیەکەی دەرسیم و شۆرشی سەید ڕەزا) ی بۆ باس کردین کە زۆر جێگای سرنج بوو . بە وتەی بەنرخی بەڕێز سوران حەمەڕەش: "خوێندنەوەی مێژووی ڕاستەقینە دەبێتە چرایەک کە ڕێگای داهاتوومان نیشان دەدات و ناسینی دۆست و دوژمنمان بۆ ئاسان دەکات......... ." پێنج شەممە 24 جۆزەردانی 2724 بەشی دوانیوەڕۆ
إظهار الكل...
15
00:14
Video unavailableShow in Telegram
سیاوەش حەبیبی و شێعری پشی پشی ڕەنگینم....
إظهار الكل...
4.43 MB
👌 8 2
هاتنەوەی منداڵان بۆ کتێبخانە ئەندامە وردیلەکانی کتێبخانە چێڕۆکەکانیان بۆ یەکتر باس کرد. سازگار بە چیڕۆکی ( سێ بەرازۆکە ) و یاسەمین بە چیڕۆکی ( چارۆکە سوور ) سەرنجی منداڵەکانیان بۆخۆیان ڕاکێشا .... پێنج شەممە 24ی جۆزەردانی 2724 بەشی بەیانیان
إظهار الكل...
👏 8
ئەوڕۆ باسێکی خۆش و پڕ لە چێژمان هەبوو بە تایبەتی لە سەر کتێبی (خانزاد ) و کتێبی ( هاوارە بەرە و میرزا ) پێنج شەممە 17ی جۆزەردانی 2724 بەشی دوانیوەڕۆ
إظهار الكل...
6🕊 2
هاتنەوەی منداڵان بۆ کتێبخانە چێڕۆکەکانیان بە وردی بۆ دادە هەڵاڵە و دادە ئامین گێڕانەوە و چیڕۆکی نوێیان وەرگرتن...... . پێنج شەممە 17ی جۆزەردانی 2724 بەشی بەیانیان
إظهار الكل...
8👍 3
Photo unavailableShow in Telegram
ئەوڕۆ لە بەشی دوانیوەڕۆ پێش گێڕانەوەی کتێبەکان بە گشتی باسمان لە گرینگی نووسین و بە تایبەتی باسمان لە ئەنجامی بیروەریەکانی گەشتی مەریوان کرد. خەڵاتەکانمان پێشکەش بە هەموو ئەو ئەندامانە کرد کە لە حەوتووی ڕابردوودا بیرەوەریەکانیان خوێندبوونەوە. داهاتووی گەش لە چاوی هەمووتان دا دەبینم ...... پێنج شەممە 10ی جۆزەردانی 2724 بەشی دوانیوەڕۆ
إظهار الكل...
👏 7 2
اختر خطة مختلفة

تسمح خطتك الحالية بتحليلات لما لا يزيد عن 5 قنوات. للحصول على المزيد، يُرجى اختيار خطة مختلفة.