cookie

نحن نستخدم ملفات تعريف الارتباط لتحسين تجربة التصفح الخاصة بك. بالنقر على "قبول الكل"، أنت توافق على استخدام ملفات تعريف الارتباط.

avatar

مامۆستا ئاسۆ

کاناڵی فەرمی:🔻 #موحەمەد_سەعید_نەجاڕی #ئاسۆ

إظهار المزيد
مشاركات الإعلانات
2 090
المشتركون
لا توجد بيانات24 ساعات
-87 أيام
+530 أيام
أرشيف المشاركات
🔶هەڵوێست🔶 ئەودەمەی شاعیر لە شیعرا وەسفی چاوی کاڵ نەکا بەسیەتی چیتر نەنووسێ باشە خۆی خوێنتاڵ نەکا ئەمن و عەوداڵ ساڵەهایە دەشت و کێومان مەسکەنە چۆن دەبێ شیعرم بەپیریش مەدحی مام عەوداڵ نەکا شیعر ئەگەر سووک بوو و بەجێی مووچڕکی لەش کینەی بزاوت شاعیری ئەوشیعرە با ویژدانی خۆی پاماڵ نەکا ڕاستە زاڵم هەربە بەتیغی تەنزی شاعیر سست دەبێ حەقیە بۆ زاڵم بەڵام! با زەمبی خزم و خاڵ نەکا کاکە لەم وەرزی نەخۆشی و دەوری دەرد و سەخڵەتە پیاو دەبێ تاکێو هەبێ مەنزڵ لەنزمی و چاڵ نەکا ئەو کەسەی هەم شاخ و شاری خۆش دەوێ دۆڕاو نیە چۆن لەتەختەی سینگی کوێستان، ئارەزووی خاڵ خاڵ نەکا؟ لۆکەیە سینگی گوڵێ و زریانی دڕ گاڵەی دەکا دیارە وەرزێر تا پەمووی بێ، خۆی بەهیوای گاڵ نەکا پیاوی کوێر دەڕوا بەرەو لێواری چاڵێ پڕ لەقوڕ تۆخودا بەو پیاوە چاوساغەی بڵێن، خۆی لاڵ نەکا تالە غەزنەو قەندەهار ڕەش دەوری پارچەی سوور بدات کێ هەیە ئاڵای حەیای زل هێزەکان شیتاڵ نەکا پێی بڵێ ئاسۆ بە ئەوکابرا حەسوودەی دڵڕەشە تاکوو باغی دۆست هەبێ لای کێوی دوژمن ماڵ نەکا #ئاسۆ #بۆکان  ۱۳   ٦   ٤۰۰ 
إظهار الكل...
☘وەشوێن کڵاوی لار☘ کێ دەزانێ، بۆچی من وێڵم بەلادێ وشارەوە؟ بۆ هەدادانم نیە، بەم حاڵەتە غەمبـــــــارەوە؟ کێ دەزانێ، چۆن لە دەرس و دەور و مەکتەب بووم وەڕەز؟ لەو عەزابەی دیم بە دەستی تاقمی هوشیارەوە کێ دەزانێ چۆن لەشەترەنجی ژیان من مات و کش بێکەس و جێ کەوتوو وم بەشوێن کڵاوی لارەوە جا لە جێیێ هاوەڵانم، یەک بە یەک لێم بوونە دژ خۆزگە بەو تیرەی کەبۆم دەخرێ لەکن  ئەغیارەوە بای شەماڵی مەیلەکەت لە کوێیە سەرما کوشتمی سارده با بەستوویەتی پەنجەم بە سیمی تارەوە وەک گوڵینگ بۆ گەردنی بووکی خەیاڵی شیعرەکەم تەرمی شۆڕ بووی چوار چرای دڵمە بەسەر سێدارەوە جامەگەر تۆزێ وەسەر خۆم کەمێ لەو خۆڵەوا بای شەماڵ جارجارە بۆم دێنێ لەکووچەی یارەوە چش دەبا تۆش وەک نەیارانی گەلم ڕەحمت نەبێ وەک مناڵ خۆم ژیر دەکەم تاهەم بەئەم ئەشعارەوە با نەچرپێ ڕازەکەت ئاسۆ بە گوێی  نا  مەحڕەما شەو لەتۆی شیعرێکی پڕ هیوای سبەی، بیشارەوە # ئاسۆ #مهاباد بەهاری 1371
إظهار الكل...
📍کرمی خۆیی📍 خەو لە چاوم دا گسک دریاوە  ساقی بادەوە ماری غەم عاڵقەی لەسەر دڵ داوە بەم گشت یادەوە دەورە با هی مەش نەبێ! ئەم دەورە جامێ تێکەوە تا سەمای سۆفی ببینن  زار بە فووی ئەو ڕادەوە چەرخەکە هەر چەپ لە بۆ چیی هەژاران سووڕ ئەدا چاوەڕێی چی تۆ لە نێو ئەم قاتی عەدڵ و دادەوە کەی! وەفای بۆ کێ بووە دەوران لە کەیخەسرەو گەڕێ شیرینی عیشقە بە تاڵیی ڕەنجەکەی فەرهادەوە تاکوو یەکڕەنگ بێ ژیان تۆ هەر بە یەکڕەنگی بژی لێی گەڕێ سەد ڕەنگەکان با بچنە ئەوبەر جادەوە کوا ئەوان دەستیان دەگا هاوڕێی دەمێکی ئێمە بن دایمە سەرگەرمن بە دەستی دایرەو ئەسنادەوە ڕۆژ لەسەر بەرماڵی نوێژ دەستیان بەرەو ئاسمانە هەر شەو لەگەڵ ساقی ئەسیر ماون بە جامی بادەوە گەل لە نێو حەڵقەی هەڵە هەر گێژ دەخۆن، دێ و دەچن سەر لەگەل زۆرتر دەشێوێ بەم هەموو ئیڕشادەوە کرمی دار هەر لەخۆیە ترسی بێگانەت نەبێ حاڵی هەروابوو گەلی ئێمە لەدەورەی مادەوە حاڵی ئاسۆش حاڵەتی ئەو ئاسکەیە، هاڵا لە داو کەس گرێی ناکاتەوە حەتتا لە کن سەییادەوە #ئاسۆ #سولەیمانی 2013
إظهار الكل...
🖤🖤🖤 لەو مڵکی ئەدەب حەیفە سەواران هەموو ڕۆیین دەی هەستە ئەتۆش ڕێکەوە یاران هەموو ڕۆیین ئەو تۆز و تەمەی گرتی بەری ئاسۆ دەڵێ پێت جێماوی گەلۆ! شوهرەیی شاران هەموو ڕۆیین                   بهار ـــ و،لە فارسیەوە ـــ ئاسۆـــ بەداخەوە هاوڕێی دڵسۆز نیشمانپەروەر، عالم، زانای مێژوو و خۆشەویستی گەل و یاران ــ بابەشێخ حوسەینی سەوڵاوا ـــ بەجێمانی هێشت، ڕەنگە زۆر درەنگ جێگەی ئەوپیاوانە پڕ بێتەوە، بەڵام دڵنیابن ڕۆڵەی بە ئەمەگی ئەم دەورە ناهێڵن هەوڵەکانی ئەو ڕۆڵە دڵسۆزانه بەفیڕۆ بچێت و ڕێگایان درێژەی دەبێت. یادی بەخێر، ڕێگەی پڕ ڕێبوار محەمەدسەعیدی نەجاڕی ئاسۆــ بۆکان ـــ
إظهار الكل...
🌸بەهار🌸 نزیکەگەل نەجاتی بێ و گوڵۆڵەی بێتە سەر ڕاسی مەڵێن قەت دەورە ناگۆڕێ، ئەوەی وایکوت .سەری ماسی کە پەرچەم بوو بە دەسرۆکەی کچی سەرچۆپی من زانیم بە بلوێر و بە بالۆرە، گەلی کورد مافی خۆی ناسی بەهار هات و تەبیعەت بوو بەکانگای ڕەنگ و ئاوازە لە زستان و لە بەد بەختی نەماوە دەنگی یا باسی گوڵی سوورم لە بەر تۆیە بەهارم چەشنی پاییزە لە بەر چاوم دڕووی شینە گوڵی سەر پەلکی ڕێواسی ئەتۆ حەقتە لە ئامێزی ڕەقیبا غونچەی ئاسایی گوڵی جوانیت بپشکوێ چون خەزاڵی باوەشی لاسی ئەمن مەغڵووبی پیریی خۆم بژاری ڕووی سەر و شێوەم بە هیچ ئامڕازێ نادروێ مەگەر بە برۆی وە کوو داسی لە مێژە وەک پەپوولە باوەشی گوڵ جێی حەشارگامە گوڵم زۆر دیوە ئەمما تۆ لە نێو پۆلی گوڵان خاسی گەلم تا خێوی پەرچەم بێ و گوڵم ئازادی سەر دەم بێ دەبێ حاڵی چ بێ ئاسۆ بە خۆی و شیعر وئیحساسی؟ #ئاسۆ #بۆکان  بەهاری 88ی هەتاوی
إظهار الكل...
🖤انالاللە وانالیە راجعون🖤 کۆچی دوایی دوو هاوڕێی ئازیز و خۆشەویستم کاک سەیدحەکیمی حسەینی لە شاری بۆکان و کاک ڕەسووڵ مەمۆ لە شاری پیرانشار فرمێسکیان لەچاو باراندم، هەر دوو دەنگخۆش، گەورەو دڵسۆزی گەل و نیشتمان بوون، بەمجۆرە سەرەخۆشی لە هەردووک بنەماڵەی بەڕێزیان دەکەم، لەخۆم و لە هاورێکانی هەر دوو خوا لێخۆشبوانیش، لەخودای مەزن ئاواتی لێبوردن بۆئەوان و ئارامشی دڵی بەجێماوان دەخوازم. چوباید سرانجام در خاک رفت خوشا آنکه پاک آمد وپاک رفت محمدسعیدنجاری ئاسۆ
إظهار الكل...
🌸چەپەڵ کردار🌸 هەر وەکوو منداڵ هەتا کەی دڵ بەکایە خۆش دەکەی؟ ئارەزووی پووچ و مناڵانە لە کەللەی بۆش دەکەی مەی کە بۆ سەر خۆشیە بۆچی سەرت دێنێتە ئێش؟ بۆچی ناپرسی لەخۆت؟ کاکە خراپی نۆش دەکەی خۆ سبەی ناڕوونە چی چاکە و خراپ کێیە کەسم دوێنەکەت دۆڕاندوە، شەکراو لە نێۆ ئەوڕۆش دەکەی تۆ لە سەر دونیای مەجازی خۆت مەگۆڕە چاوەکەم بەم چەپەڵ کردارە لاقی خۆت لە عەرزی جۆش دەکەی دوور نیە ڕۆژێ لە سەر ڕازت وەلاچێ پەردەکەت تا بە کەی ئەو هەستە نا ڕاستەی دڵت سەر پۆش دەکەی؟ قەیدی ناکا جارێ شیرین بێ چەلێ ترشیش دەمت دیارە بەم دوو زایقە تامی دمت مەیخۆش دەکەی تۆ ئەگەر دایم بە تاڵی و دژ بەری ژین  ڕابری مانگی خرمانان خەلەی خڵتە لە جیب و کۆش دەکەی تۆ کە قەت عاشق نەبووی مەنعی ئەویندار بۆ دەکەی؟ چون بە شیر سووتاوە زارت فوو لە شەربەی دۆش دەکەی عەیبی ئاسۆ هەر ئەوەندەن عاشقی خاک وگەلە تۆ کە لالۆت خۆش نەوێ حەتمەن زەمی ئاپۆش دەکەی #ئاسۆ #بۆکان  زستانی 402
إظهار الكل...
🌸سەری سەودایی🌸 سەرێ سەودای ئەوینی تیا نەبێ بۆچیمە گڕکەی تاڵ دڵێ بۆ دڵ نەکورکێنێ دەبێ بیدەیتە بەر گۆپاڵ هەزار جارم نەسیحەت کردی ئەی چاو بەستە مەڕوانە ئەتۆو سەیرانی گوڵزاران؟ بەکارت نایەسێوی کاڵ دڵم فەرمووی بڕۆ لاچۆ بەوەڵڵاهی بەمن زیندووی گڕووگاڵیش نەکەم چبکەم؟ دە ئیدی  داکەوە!منداڵ! چ خۆشە کاتی پیریشت وەکوو منداڵیی ڕابوورێ بەچەپڵەو هەلهەلە وەک شێت بکەویە شوێن کەری دەججاڵ که کوێستانی سەرت خاڵخاڵی تێکەوت وخەمی لێ نیشت لەغەم هەڵدە و بەشووتێ خاریجی کە هەروەکو فووتباڵ لە سیحری زاڵمان هەرگیز مەترسێ زوڵم هەتا سەر نین بە دەها تاجی شاهیم دیوە چۆن کەوتوونەتە بن چاڵ بە ئاهی ساردی مەزڵوومان قەسەم دەوران لە گەڕدایە زمانی گڕ دەهێنێ ئەم خەباتە بۆ کەڕ و بۆ لاڵ ئەمن سەودای ئەوینی تۆم هەبێ قەت نایەڵێ پیربم خەیاڵت عەینی سیمورغەو شەوان دەمخاتە سەر شاباڵ بەرەو قافی وڵات و شوێنی کۆنی کوردم ئەڕفێنێ بەمن چی رێی چیا سەختەو کە دەدڕێ کەوش و دەشکێ ناڵ کەسێ سەر باڵی سیمورغی ئەوینی جێگەبێ سوبحێ لە ئاسۆی ڕوونی دواڕۆژدا لەبۆی دێنن شەڕابی ئاڵ #ئاسۆ #بۆکان  ڕێبەندانی 402
إظهار الكل...
🌺شەوی یەڵدا🌺 شە وی یەلدا بەیادی تۆ وە خۆشە کە ئاڵقەی خۆشەویستی تۆم لە گۆشە کە ناوت دێتە ناوا ن هێندە  بەرزی بزەی دێتێ بەغەم کێ بۆت پەرۆشە بدەن بانگێ بەگوێی باوکی جیهاندا کە دایکێ، کۆرپەیێ گەورەی  لە کۆشە ئەوەی زەممەت دەکا هەر لێی گەڕێێ گەڕ بە ساغیتی  ببەخشە، ئەو   نەخۆشە وەرە ساقی بەجامێ بگرە   دەستم بە چاوی تۆ قەسە م کەللەم لەجۆشە خەمی ئاوازی سحراوویت نەبێ قەت ئەوان شمشاڵیان هەر پڕ   خرۆشە قسەی دوژمن تەراشی هەرنەکەی نا قسەی شیرین بنووسە و تاڵ بنۆشە غولامی پیری مەیخانەت  منم من بەقەولی کاکی ئەودیو: ئای کە  خۆشە! هەزاران ئافەرین ئاشتی و تەبایی هەزار لەعنەت لەوەی وا شەڕ فرۆشە بەسەر تاریکیا نوور سەر کەوێ هەر بزانە بیری زەڕدەشت و ئەشۆشە هەتا ئاسۆ لە ڕوونی دا بمێنێ جل و بەرگی ڕەش و تاری مەپۆشە #ئاسۆ #مهاباد سەرماوەزی 402
إظهار الكل...
Photo unavailableShow in Telegram
برای بەڕێز و هونەرمەند کاک ئارەستوو سۆهرابی نیا ڕۆحی بابی ئازیزتان شاد بێ و هیوای سەبووری بۆ جەنابت و بنەماڵەی خۆشەۆیستان. ئاسۆ
إظهار الكل...
💠دوکتوری بێ تاوان💠 دوکتوری بێچارە چ بکا؟ چاوی من چارەی نییە شینی یاران شینی کرد خۆ چاوە، ئاوبارەی نییە چاو هەتا کەی گەش ببینێ؟ دڵ ئەوەند ڕەش هەڵگەڕا شاعیرو ڕەشبین؟ نە، ئەو قەت هێزی ئەوکارەی نییە تێر بوە لەم سەیری جەنگ و کوشت و ئاوارەی جیهان چاوێ لێڵ نابێ خەمی ئەو خەڵکە ئاوارەی نییە هەر کەسێ شەڕ  خوازە خوا بی باتەوە، خوارە خەتی چاوی من هەر گیز سەوادی ئەو خەتە خوارەی نییە حافزی سیپارەبی، پارەت نەبێ چارەت نییە خۆڵ وەسەر ئەو دەردە دارەی کەوتو وەو پارەی نییە دەرکراوی شارو دێم، ڕێبواری ڕێی دەریای ئەوین کێیە ئاواتی مەلەی ئەو بەحر و ڕۆبارەی نییە؟ ماری پیریی دێ و پەلاماری وشەی شیعرم ئەدا نا مەترسن، تەبعی من قەت ترسی ئەو مارەی نییە هەر سەرێ مەستی ئەوین بوو حیرس و ئازی کەم دەبێ هەر ئەویندارە، مەترسی نەفسی ئەممارەی نییە تا بمێنی نووری چاو و هێزی پێی ئاسۆ وەکوو مامە هێمن ماچ دەکا خاکی وەتەن چارەی نییە #ئاسۆ #ورمێ  14   8    02
إظهار الكل...
▪️شیوەنی ڕەنگ▪️ واهەمیسان کۆچی یارانی قەدیمیم کەوتە یاد ئەو کەسانەی وا لەبۆ ئەو میللەتەی بوونە نماد ئەوکەسانەی وا بە پێنووس و بەشیعر و شکڵ و ڕەنگ سەبتیان کردوون لەمێژوو، گەورەیی زاگڕۆس وماد داخەکەم داخێ لە دڵمایە کەوا لەم عەسرەدا جەوهەر و شیعر و هونەر بازاڕی هێندێ بوون کەساد مەرگی ڕەنگە و شیووەنی شیعرە و ئەوا گەل هاتوو ون شین بگێرن گشت لە گەڵ ئاسارەکانی شێرە زاد موستەفایێ هەلبژێراوی گەل و خزم و کەسان گەر لە بیستوونی دڵا سەد نەخشی کێشا وەک فەراد شاری بۆکان تازیەبارە و یەکشەوەش ماتەم بەسەر کوا حەقیقی و ئەفخەمی و نووری بکەن لەو عەسرە، یاد یادی گەورەو ناودارانی موکوریان تا ئەبەد هەر لەیادان دا دەمێنێ و میللەتیش نایدەن بەباد ڕاستە ڕۆیشتن، بەڵام خۆ شوێنەواریان ماوە هەر شوێنەوارێ هێند مەزن مێژوو بکا پێی ئیستناد خۆ بە تایبەت نەقشی نەققاشانی وەک کاک مستەفا سەبتە وەک مێژوو لە قەلبی باسەواد و بێسەواد کۆچی یاران سەختە ئاسۆ دڵنیابە خاکی مە یادی یارانی قەدیمی هەر دەکەن کەم نا! زیاد #ئاسۆ #بۆکان     16  7  02
إظهار الكل...
💠 پاڕانەوە💠 ئەی لەشکری بەفری سەرم دەگ ڕەببی ڕووت ڕەش بێتەوە تا کەی لەسەر گردی سەرم ئەم تیپەتان بەش بێتەوە لاچۆ لەسەر تەپڵی سەرم بۆ ناچیە سەر کێوانی خۆت بەشکم لەوێ کێو پێوەکان چاویان بەتۆ گەش بێتەوە هێندەی نەماوە ئارەزووی چەند ساڵەمان بێنینە دی زاڵم دەڕەببی عەمرەکەت، کورت و لەوەندەش بێتەوە هێندە لەوەرزی عاشقی و نەردی شیعر شەشدەر کرام لەم شەشدەرەم دەربێنەوە با ئیدی جووت شەش بێتەوە باغی دڵی لاو و کچی دڵداری ئەم عەسرەش ئەدی چەشنی وڵاتانی دەرێ، ڕەنگی و مونەققەش بێتەوە پیاو خاوەنی ناو بێتەوە، کانی پڕی ئاو بێتەوە بۆ خێڵی گەل تۆقێنەران تیرێ لە تەرکەش بێتەوە ئەو ئایەتانەی وا درۆ بەزمانی ئەڵڵاوە دەکەن ون بن زەمانی دەبدەبەی چیڕۆکی ئاڕەش بێتەوە دەورەی خەم و ترس و کزی و قاچاخی ئاسۆ ڕابرێ وەک ساڵی پەنجاو حەوت و هەشت عەسری کەشاکەش بێتەوە #ئاسۆ #بۆکان  هاوینی 401
إظهار الكل...
‍ 💠 پلار 💠 لەسەرم دایە هەوای هەڵبەستێ سۆبە ئاسایی گڕی لێ هەستێ ڕازی دڵ نامەوێ دەرخەم بەخودا ماڵی چاو شێوێ تکەی ناوەستێ وەرە هاوڕێی غەمەکەم با بگرین کوا بەتەنیایی تەقەی دێ دەستێ کێ دەڵێ دەرکی بەهار داخە لەچاو کێ عەیب دەگرێ لە کاری مەستێ قوڕی ئێمەیشی خودا واشێلا نیە لەم کارە بەعەینی قەستێ دڵنیام من، نییە تاوانی کەسێک نوێژ بەرەو قیبلەی ئەوین دابەستێ غەم مەخۆ کاکە بە گوفتەی ناکەس کوا دەبێ سووک بەپلاری پەستێ تاوەکوو کەعبەیی دڵ قیبلەت بێ سەد بەناو حاجی بە تۆ ناوەستێ بۆیە ئاسۆ دڵی پڕ خوێنە لە ژین بێزی لەو هەموو ڕیا هەڵدەستێ! #ئاسۆ #بۆکان هاۆینی ٨٧ کتێبی نەورۆز/ لاپەڕەی ٢٠٦
إظهار الكل...
⭐️گەلاوێژ⭐️ وا گەلاوێژ  بیست و پێنجومیە بەکاتی چوارچرا کوا دەزانێ نەسڵی ئەم عەسرە کەچی بوو وچی کرا؟ لاوی کورد! مێژوو نەزانی، لاوی دۆڕاوی لەژین ڕووخەکە ئەو دیوەخانەی بێ بناغەی  دانرا هەر لەخۆڕا شاری سابڵاغ نەبوە شانازی گەلۆ! خاکەکەی سوورە بەخوێنی یەک برا نا، سێ برا یازدە مانگ ئەم رۆژ هەڵاتەی بوو مەکوی ئازادی کورد بچنە نێو  شیعری  موکوریان، تێدەگەن چۆن ڕابرا کۆمەڵەی ژیناوەری کورد تەی ببوو قاچاخیەکەی هەر وەکوو ڕۆژ هاتەدەر کاتێ کە ئاڵا  هەڵکرا ڕۆژی کورد ئەو ڕۆژە ئاوابوو لە ئەو مەیدانەدا چوونە سەردار و لەبۆیان ئەو پەتانەی هەڵخرا ناکەوێ شەخسێ کە خاراوی خەمی خاک و گەلە نا نەوێ کاخێ بناغەی وا بەپاکــــیی دانرا تا لە ئاسۆوە هەڵێ خۆرێ  پەیامی ئاشتی دای لە ئاوێنەی دڵی شاعیر دەبێتە چلچرا #ئاسۆ #بۆکان   گەلاوێژی ٤٠٢
إظهار الكل...
💠کۆچی عاتیفە💠 کۆچی کردوە عاتیفە لەم خاکە، دەک بێچارەخۆم کێ دەزانێ ئادرەسی؟ دا بەشکوو بینێرێ لەبۆم یەک دەڵێ ڕۆیی لە گەڵ ئەو هەورە باران هێنەکان یەک دڵێ ڕۆیی لەگەڵ ماسیلە وردەی  وشکەچۆم شایەدیش وێنەی کرێکارانی بێ ئەزموونی کار کەوتە چاڵی مەسعەدی ئاپاڕتمانێ بیست نهۆم خۆشەویستی بوو بەکۆتری ئاشتی و پێکرا بەتیر هەر وەکوو ئەو بەردە قورسەی دەیخەیە نێو بەحروگۆم چەشنی ئیکسیرە کەسێ دڵسۆز و کاری بێ لەدەست پاکی بوونە کار بەدەستی کارگای بۆمبی ئەتۆم چی بنووسێ شاعیری بیچارە ئیدی بۆ گەلی هەر بەحاڵ ڕوو بکاتە خەڵک و پێی بڵێ خەمخۆری تۆم ئاشکرا دوو مێرد مناڵ قەممەی دەکێشن لێ وەکوو ساموڕایی ژاپۆن و ئەو پیاوکوژانەی کۆنە ڕۆم عاتیفە گەر کۆچی کرد هێمنایەتیش بێکەس دەبێ پاشی چل ساڵ عومری ئەم دەورانە وا سەلما لەبۆم ژینی  نێو دونیای مەجازی بۆ حەقیقەت بوو بە سەم ئەو بەری ئاویش خراپتر، ئەی خودا! بۆکوێ بڕۆم؟ چەندە ئاسۆ دڵپڕە لەم تەنگەژەو بێدادیە جا مەگەر ئاو بێنم و دەستم لە هەڵبەستان بشۆم #ئاسۆ #بۆکان   ١  ٥  ٤٠٢
إظهار الكل...
🌸هیوا🌸 چاوەکانت وەک هەڵۆ نیشتوون بە شای مەردانەوە چاوەکانت دوو کەون، وێڵن بە دووی هێلانەوە ڕاوچیێ پیرم، فەقەت هەودای تەماشان، داوی من تۆ بڵێی کەو پێوەبێ، قەت تازە بەو داوانەوە؟ خۆزگە ڕۆژێ وەک چەلان دۆی داوەتم بای داخەکەم هەر وەکوو عەوداڵ کوتی( دۆ ناچنە دەس پیرانەوە)٭ حاسڵی عومرم چ بوو؟ دوو شیعر و سێ پەڕتووکی کۆن بۆیە قەت نابم پەشیمان، لەو هەموو داو نانەوە پیاو کەپیر بوو هەر وەکوو منداڵ گڕوو دەگرێ گوڵم! ڵێم گەڕێن، خۆم ژیر دەکەم تاهەم بەئەم شیعرانەوە هەر کەسم دی خوێن لەنێو دڵیابوو، ئاهیش ساردی سارد حەق بەوانە، ئاو ئەگەر لێڵ بوو لە سەر چاوانەوە چۆن تەمایاری کە ئاوی ڕوون گەروومان تەڕ بکا چۆن خەڵک دڵخۆش دەبن بەم گەورە بەد ناوانەوە؟ خۆزگە بەو شەخسەی لەنێو ئەم گەرمە بازارەی درۆ چاوی تۆ بەو نەرمیەی، کۆرپەی دڵی حاوانەوە ئێستەکەش قەت ناهومێد نێم تاکوو کوێستان تەم دەکا هەر دڵم خۆشە بە بایێ دێ لە کوردستانەوە شانی شیعرم شل بوە هیند باری مەینەت قورسی کرد بەز نیە نەمدی میداڵی خوێڕیەتی بەو شانەوە؟ من دەزانم ساردو سەرما قەت هەتا سەر هەر نیە دەوری گوڵ هەر دێتەوە دیسان لە پاش زستانەوە ڕوون دەکەن ئاسۆی دڵم، پیریی چ حەددی دەر کەوێ؟ دەستە دەستە هەوری ڕەحمەت دێن بەدەم بارانەوە #ئاسۆ گوێگجەلی  ٢٨   ٣  ٤٠٢ #بۆکان ٭ئەو نیومیسرەعە هی شاعیری هاوڕێم مامۆستا سەعدوڵا عەوداڵە.
إظهار الكل...
🌺هەڵنەوەری🌺 گوڵە شەمدانی چەنێ جوانی! ڕەبی هەڵنەوری تا لە  ئەم حەوشەیە میوانی، ڕەبی هەڵنەوەری چیه مەعنایی زەمان؟ ڕادەبرێ هەر بەدزە مانگی گوڵ تێپەڕی نەتزانی، ڕەبی هەڵنەوەری من دەزانم تەمەنی جوانی و گوڵ چەن کورتە ئەی گوڵی دەورو بەری کانی، ڕەبی هەڵنەوەرێ ئەی وەنەوشەی دەمی جۆباری بەهاری بەنەشە خەبەری مردنی زستانی ڕەبی هەڵنەوەری هەڵوەرین گەوهەری فرمێسکی جودایی دڵ و گوڵ تۆ، تکەی چاوی پەشیمانیی ڕەبی هەڵنەوەری پەلکە ڕێحانە! بە بۆن بە بەرامە ی! نەبەزی!! وەک خەیاتەی قژی کیژانی ڕەبی هەڵنەوەری ئەی شلێڕەی سەر و چاو شۆڕ لەبەر ئەو خاکە لەوێ عاشقی سەر زەوی کوردانی ڕەبی هەڵنەوری تۆش گوڵێکی کە لە پاناوکی کەویردا شین بووی بۆ منی غەمزەدە دەرمانی ڕەبی هەڵنەوەری لەوهەموو داروگوڵەی بوون بە ئەوین بۆ ئاسۆ گوڵە شەمدانی! ئەتۆ جوانی ڕەبی هەڵنەوەری #ئاسۆ #بۆکان 7  3   402 
إظهار الكل...
🖤 بۆکۆچی مامۆستا فەیز بەخش🖤 بەچاوی دڵ لەئێمە جوانترت دنیا دەدی کاکە دەزانم من لە دونیا دا ڕەوشتی تۆ چەنێ پاکە ڕەبی لێڵایی زۆرتر بگرێ بەر چاوی سەری ئاسۆ کە وا ئەو شۆکە  ئارام گیان، سەرین و دۆشەکی خاکە لە پاش تۆ چاوەکەی چاوم چ خاکێکی بەسەردا کەم؟ کە خاکی پاکی ئەم شارەش بە خوێناو سوورو نمناکە لە کۆڕی شاعیران شیوەن دەگاتە مەرتەبەی ئەعلا لە نێو گۆڕدا بەچاوی نووری حەق هەندێ تەماشاکه دەزانی چەندە خوێڕی و پووچ گرە ئەم عەرزە گەورەی من! لە ئەم لا زۆر کەمت دی تۆ، ئەدی چاوێکی لەولا کە لەوێ لەو عالەمی ئەرواحە کەس ناتوانێ دو ڕوو بێ بەڵام لێرانە شەوگاری هەژاران زۆر سەهمناکە نەماوە قەدری (باغە) و (کارەبا) بێ قەدرە شیعری چاک لە ئەم دەورانەدا موورووی بەقیمەت تۆرەمەی (لاکە) لە شیعری قورس و قاییم ڕەو دەکەن قورسایی قاچاخە درۆی خۆشتر دەوێ قازی ئەوەی بەندیشە دڵپاکە عیلم قەدری نەما و مەکتەب لە مامۆستا بوون خاڵی هەمووی باسی فریشتە و دێو و خێو و جند و ئەلهاکە لە عەسری وا کەسێ گەر شاعیری قەومێکی بن دەس بێ وەکوو لاوانی بێچارەی خوراکی ماری زەححاکە مەگەر خوا خۆی بە لوتفی خۆی وەدەرخا نووری هیوایێ دڵی خەڵکیش وەکوو ئاسۆ، لەئەم دەورانە غەمناکە #ئاسۆ  #بۆکان  29   2   402
إظهار الكل...
🌺یاری ئاسۆ🌺 زۆر لەمێژە پێکەنین نا ئاشنای سەر لێومە قەیسم و بێزار لەگەل، هەر ئارەزووی سەر کێومە هێندە خۆیی بوونە خۆرەی شادمانیم بۆیە وا چەشنی باغی بێ سەنەد هەر دوشمنی خۆم خێومە ئەو گەلەی من تا بوە گوڵچێن بوەو دەخڵی دڕک زەردی دەردی بێکەسی جێگەیی زێڕ و زێومە گەرچی دەسکەوتی خەباتم نان و ئاو بوو بۆ دژان سەیرە لای ئەو کافرە هەر زیددی شۆڕش نێومە بەسمە مەیهاوێ بەرەومن تیری تانەت ئەی ڕەقیب من بەپیریش ئارەزووی برژۆڵی دڵ ئەنگێومە دورە ئاوات و لەژین بێزار و بێ عەشق و ئەوین دایمە دڵ بڕسی و خەمی شامم بەجێگەی شێومە نان و ناوە باعیسە لای قودرەتان سووک بێ بەشەر خوا دەزانێ خۆی کە من چەند ڕق لە نان و نێومە ئەسڵەحەم شیعرەو مەزاقم جوانیەو نانم پەنیر نانی بەربانگم هەبێ کوا من خەمی پارشێومە بووکی ڕازاوەی خەیاڵی شیعری من شۆڕشچیە تێنەگەی گەر من لەگەڵ زیندانیی ژێر چارشێومە یاری ئاسۆ ئەو کوڕ و کیژانەیە وا ڕاپەڕین من دەگەڵ کەژوان و لاوان و کچی کێو پێومە #ئاسۆ #بۆکان  ٤٠٢/٢/٢
إظهار الكل...
🌺وابەهارە🌺 ئەو کەسەی میوان لە نێو ماڵی دڵی خۆی دەر دەکا با کڵاویشی لە عاسمان بێ، تەنی، بێ سەردەکا داری پیر زستان لە بەر سەرما سەری دانانەوێ چون دەزانێ خاکەلێوە وەک نەمام پەل دەردەکا ریشەی نخل کهنسال از جوان افزون تر  است میسرەعی "سائیب" لە نێو شیعری منا مەحشەر دەکا تاقە یەک پیاڵە لە دەستی ئەو کەسەی تۆی خۆش دەوێ قیمەتی شەکراو و شیری جۆگەلەی کەوسەر دەکا هەر زەمانێ خۆشەویستی چۆڵی کرد ماڵی دڵت کەوشەکەت خالیس تەڵابێ، پانیە  تۆقلەی هەر دەکا حاسڵی عومری موفیدت غەیری ماچ ومەی چیە ڕێڕەوی تینووی کەویر کەی ئارەزووی گەوهەر دەکا؟ شاعیریی، لەم عەسرەدا قوتبی نەماوە داخەکەم دڵ کە ئێشا چاوەکەم کوا  ئارەزووی دڵبەر دەکا؟ "بووموسەیلم" ئارەزووی بوو بێتە "ئەحمەد" مەرتەبەی گەوجیە هەر کەس ڕەقیبیی شەخسی پێغەمبەر دەکا تاو لە هاویندا عەزیزم جوانیی زستانی نیە کوا لە زستانیش جەماوەر ئارەزووی سێبەر دەکا چاوی تۆ زستانی پیریی من دڵی لاو کردمەوە گوێمەدە ئەغیار و دوژمن ئەو قسەی خۆی هەر دەکا! وابەهارە و سوورەگوڵ چاوی لە عاشق داگرێ چیمەنی سەرچۆم لە فەڕش و چادری مەخمەر دەکا چاو لەبولبول کەو بەدڵ گوێ بۆ ورینگەی ڕاگرە مەست نیە ئاسۆ! خەریکە شیعری تۆ ئەزبەر دەکا #ئاسۆ #بۆکان   ٣ خاکەلێوەی  ٤٠٢ بووموسەیلم= داعیەی پێغەمبەری بوو ئەحمەد=  نازناوی پێغەمبەر
إظهار الكل...
🌸 نەورۆزی ٤٠٢🌸 نەورۆزە بەڵام دوورە وەتەن بێ سەروپا خۆم لەم شاری سولەیمانیە تووشی ڕەشەبا خۆم بارانەیێکە دەشت و دەرو کۆ، بوە سیروان ئاسۆی غەمی دووری کەس و عەولاد و براخۆم #ئاسۆ سلێمانی
إظهار الكل...
🌸 گوڵەکە🌸 گوڵەکەی سەر لە ڕەشەممانە وەدەرهێن چۆنی؟ ڕەنگەکەت جوانە بەڵام بۆچی کەمێ بێ بۆنی؟ من دەناسی؟ منم ئەو شاعیرە ڕیندەی موکوری عاشقی تۆم کە گوڵی کێوی وڵاتی خۆنی ئاشناتم لەگەڵم بدوێ بە زاری گوڵ و موڵ چەند دڵم تەنگە لەدەس شیعر و گوڵی نایلۆنی! بولبولێ بووم کە لەسەر گوڵ نەبێ چەهچەم نەدەهات خەم لە لام پووشی وشک بوو بە گڕەم یان تۆنی ئێستە شادی بەدزیش نایێتە نێو شیعری  تەڕم شیعرەکەم بۆتە وشەی حەجم و سپی و کارتۆنی تاوەکوو باری خەمی کۆچی ڕەفیق دێتەوە بیر وشەسازیم و غەزلنووسی نەماون  شۆنی وەرەجوابم دەوە ئەی جوانەگەزیزەی بێ ناز خۆ لە نێو شیعری منا تۆ وشەیێ نامۆ  نی لەپڕا هاتە زمان و وەکوو حافز بە غەزەل کوتی تۆ بۆچی دەگۆڕێی مەگە تۆ ئاسۆ نی؟! گل عزیز است غنیمت   شمریدش صحبت بتهوون سا بسرا طرحی نو از  سامفونـــی مەلی پیری کە لەسەر داری حەقیقەت هەڵنیشت دەست دە ئەوپیاڵە شەڕابەی لە ئەوانەی کۆنی تەمەنت چۆتە سەرێ تازە ئەدی چەشنی چەلان چاوەڕێی دەنگی نەشەی داوەت و دەستی دۆ نی دەردی خۆت و گەلەکەت باس کە لەتۆی شیعرەکەتا تۆکە ئاسۆی گەلی مەدداحی قژ و مانتۆ نی #ئاسۆ   باخچە - بۆکان  ١٤٠١/١٢/١٩
إظهار الكل...
🌸 ڕەشەمە🌸 ڕەشەمە کەوتە کۆتایی ئەدی بۆنی بەهاری دێ خۆڕەی ئاوی خڕانیشی بەسەبری نا! بەهاری دێ بەهاری ساڵی ساڵانمان بەخۆشی ڕابرا ئەمما لە دەست ئەم چەرخە کەج ڕەفتارە دایمە کەجمەداری دێ کەوی سەر شاخەکان پۆل پۆل دەهاتن قاسپەیان ئێستاش لە گوێچەی باغی بێ پۆلی گەلی قومری و قەناری دێ گەزیزە زیزە ئێستاو چەشنی لەق لەق پاکی تۆراون نە دەڕژێش وەک چەلان لە گوێم نەوای تەپڵ و نەواری دێ کە بولبول دەنگی چەهچەی دێت و سوڵتان کەوتە سەر ولول لە ئەفشاردایە ماملێ گەر سەدای سەوت و قەتاری دێ دریغ بۆ شیعر و گۆرانی دریغ بۆ بەزمی هەڵپەرکێ دریغ بۆ شارەکەی ساڵان دریغ بۆ ئاسەواری دێ وەهام لێ تێکەڵاوە ڕەمزی شیعرو بەزمی دڵداری لە مزگەوتی کەماڵاتم خەیاڵی سەر چناری  دێ وەها سەرمەستی بەحری شیعری ڕەمزاویم کە نازانم وەفایی هاتەوە سابڵاغ وەیا بۆ حوجرە ناری دێ ئەمن خۆ هێندە بێهۆش نیم وهەربۆم ڕوون نەبوو ئەما چریکەی بازە یا ڕەحمان، سەدای میزرابی تاری دێ؟ لە ئاسۆ بۆچی ناپرسن مەلی پیری لە سەر شانە کەچی بۆ مێشکی هەر بۆنی کچێکی سەبزەواری دێ              #ئاسۆ قۆچاخ  12   12   401
إظهار الكل...
✨ئاشەکۆن✨ تەح! لەچەوتیی چەرخی چەپگەڕ! چەندە چەپ سووڕانیە من دەڵێم وەک ئاشە کۆنە، تۆ بفەرموو وا نییە ئاش، گەنم هاڕە لە تۆڵەی بابە ئادەم، ئەم کەچی هەر سەری ئادەم دەهاڕێ و کاری سەرگەردانیە بوومە لەرزەی خستە عالەم، لەرزی ئەم عەرزەی وڵات سەیرەلام بۆ هەر کەسی بەرکەوتوە، کوردوستانیە من زمانم لاڵە لای ئەڵڵا بەڵام جوابم نییە کەیفی خۆیە چی دەکا، قەستەم بەقورعان وانییە نەفسی بەد کردارە ناهێڵێ بەشەر ڕاحەت بژی هەمیەتی قەت پێ مەدەن، بەم کەلبە نانی نانییە من خودایێکم هەیە تا ئێستەکەش ناسراو نیە چون ئەگەر ناسرابێ جیسمە، دیارە جسمیش خوا نیە هەر ئەوین بۆ وەی دەبێ و خاکی وەتەن بمری لەبۆی مەرتەبەی عاشق بە بەرزی مەرتەبەی سوڵتانییە ئەو دەمەی دوو دڵ گرێ دەدرێ نیگایان لەیەک شادمانی و لەززەتی ئەوتۆ لە دونیا دا  نییە! چت لە بەحسی کات و سات و جێ و مەکانە؟ عاریزین پاکی عەرزین ئەم هەموو کورتی و درێژی و پانییە سەر کەوە لەم چاڵە قووتە، عومری چی لەو بەرزیە پاکی دەبنە لەحزەیێ قەڕن و سەعات و سانییە ساقیا! سادەی! دەخیلم، تۆم نەبی زۆر بێ کەسم لەم شەڕ و شۆرە عەزابی مەی پەرەستان، چا نییە حەقیە ئاسۆ ڕەخنەگر شیعرت بە سوننەت دابنێن ئێستەکەش قیبلەی دڵت هەر دار و چۆم و کانییە #ئاسۆ   ساروقامیش هاوینی 400 هەتاوی
إظهار الكل...
💠چاوەڕێ💠 دەڵێم شێعرێ بڵێم ئەوشەو، برینی دەرد وگریان بێ لەبۆ بەردەنگی ئەم پەیجەم، نەبێتە دەرد و دەرمان بێ بەڵام چ بکەم ترووسکەی شادی کەوتۆتە سیاچاڵێ بەدی ناکەم لەهیچ لایێ بەتایبەت وەرزی زستان بێ دەڵێ ــ دوکتور ــ لە بۆ چاو ئەشکی دەسکرد باشە، من چ بکەم؟ دەبێ حاڵم لەبەر ئەو نوسخەیەی ئەو هەر پەرێشان بێ کوتم گەورەم! ئەمن چاوم بەدایم پڕ لە فرمێسکە کەسێ بەو قەترە موحتاجە، دژی ئازادی ئینسان بێ منێ گەر گۆشکراوی چۆم و کانیم لێم گەڕێن با هەر دڵ و چاوم لەبۆ خاکم بەدایییم کەیلی گریان بێ نە جێیێ شک دەبم تا دڵ لەوێ باری خەمی دانێ نە هەستێ وام هەیە تەبعم وەکوو لاویی غەزەلخوان بێ مەیە؟ قاچاخە! ماچ؟ کوفرە، ئەوین؟ ڕیسوائیە ئێستا دەبێ حاڵی چ بێ ڕانی، لە کوێستان دا گورگ شوان بێ؟ گوڵێ دوێنێ بزەی هاتێ کە ڕیشی لۆکەیی دیتم کوتم چۆن پیر نەبم ئاخر، کە وەرزم ڕێگە بەندان بێ لەئاسمان خوێن دەبارێ و دەستی زاڵم ئەوکی گووشیوم سەڵا لەو حاڵە گەر میللەت خەمی چووکەی خەمی نان بێ بەڵام ئاسۆ گەلێ ڕوونە، مەترسێ کەڵ بە، ڕاوەستە زەوی دایم دەبێ چاوی لە وەرزی بەفرو باران بێ #ئاسۆ #بۆکان 27   بەفرانباری 401
إظهار الكل...
💠زمان ئامان💠 سەردەمێ سەیرە، نەشادی شک دەبەی ڕۆژ و شەوێ نەش لە ماڵ و نێو شەڤام وشت خەیاڵت دەسرەوێ حاکم ومەحکووم لە ترسی یەکتری مات و کڕن تیری جوێن داوێن لە پەستاو هیچکەسیش وێی ناکەوێ لاوی ئازای چاو نەترس و کیژی جوانی ڕاپەڕیو بێ ترس دێن ودەچن، تەمیان لە کەللەی ناڕەوێ تیری جوێن قەیناکە کاکە، تیری خوێنڕێژیش خرا خاکی کوردوستان بە خوین ڕەنگا وەکوو باڵی کەوێ کەس نیە ڕێیێ نیشان دا چاڵە بێ، چاڵاوە بێ مییللەتیش بێ دەستەڵاتە و دەستەڵات گەرمی خەوێ وا چەنای چەندساڵە دەستی بەستەمان بۆ لای خودان سەیرە دۆعاش نێت نەبێ بۆ لای خودا سەر ناکەوێ کوا تەبیبێ حاڵزان؟ ئاخ بۆ نیگایێ متفه ڕک خۆ نیگاش تیشکی نەماوە، لەم تەم و لێڵەی شەوێ شیعرەکانیشم کە گۆشەی جەرگمن، بێناز بوو ون چەندی حەولم دا کەسم دەسگر نەبوو لێرەو لەوێ خۆ گوناهیشم نیە تۆبەم بە زۆری پێدەکەن هەر وەکوو خەییام دەڵێ، حاشا لە تۆبەش، نامەوێ تۆبە لەو تۆبانە بێ کردم بە مەجبووری ئەمن ئاخە شان ومل لەژێڕ ئەو بارەدا، چۆن نانەوێ لێڵە ئاسۆی بیری ئازادی بەڵام ڕۆژێ  دەبیت نانی خۆت خۆشتر بوێ تا هی ئەمیرکە و مەسکەوێ #ئاسۆ شەوی یلدای 401 #بۆکان
إظهار الكل...
💠موندیال💠 عالەمێ شەو سەیری تۆپێنی وڵاتی خۆ دەکەن هەر تەماشای شکڵی ئاڵاو سەیری هاتوچۆ دەکەن دەوحەیە ژوانگەی ئەوین و باخچەیە باری شەوان تاقمێ سەیری شەمامەو دەستەیێ گوڵ بۆ دەکەن عارەبی سەرپێ لەپێ ناوی لە عالەم کردەدەر حاکمی بیرکورتی وێش گوڵزارەکەی بۆژۆ دەکەن دژ بەشادی و ڕامیاری و روود و بادەن کۆنپەرەست وا هەزار ساڵە قەراردادی درۆ تاپۆ دەکـــــەن هەر منی کوردم لە جەنگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شار و دێم ڕۆژ و شەوێ تەمرینی شین و ڕۆ دەکەن پەرچەمێکم من لە نێو ئەو هەموە ئاڵا دا نیە پشتیوانیشم هەبێ پاکی قسەی بەدرۆ دەکەن جا ئەدی چۆن زەوقی سەیری موندیالم بێ کەمن شارەکەم شینی شەهیدی حەوت و هەشت و نۆ دەکەن؟ چۆن نەپۆشێ ڕەش کچی شیعری ئەوینداری گەلم بۆ دەوای زامم لەزولفی کیژەکان بۆ سۆ دەکەن شارەکانی کورد هەموو جەرگیان دەسووتێ وەک سنە خاسە ئەمشەو نوێژ بەرەو مزگەوتەکەی جوانڕۆ دەکەن شار نەماوە خاکی کوردان، شار و گوندی بوونەیەک بۆ سەری منداڵ کوژانی کۆنپەرەست بەرد کۆدەکەن شاعیرانیش کیژ و لاویان چەشنی ئاسۆ یەک بەیەک تف لە جاڕنامەی مروڤ و عەهدەکەی ناتۆ دەکەن #ئاسۆ #ژن_ژیان_ئازادی بۆکان    30   8    401
إظهار الكل...
🌺نیگا🌺 لە کوچەی ئاڕمانی 10، کچێ چاوێکی لێکردم بەچاوی تیژی کیژانە بەرەو عەڕشی خودای بردم کەچاوێکی لەچاوم کرد و شەرمێکی بە ڕووداهات کوتم شەرمێ مەکە ترست نەبێ من شاعیرێ کوردم کوتی ئاخر دەزانم، من قوتابیم تۆش موعەللیم بووی لەداخی دەرسی ئەم دەورە، لەداخانا دەڵێی مردم لەبەحسی دین و شەللاق و گڕو دووپشک ومار زیاتر لە مامۆستام نەبیست ئاخر، ئەمن کوا باوەڕی پردم؟ لە فیزیک و لە شیمی نادوێن باس باسی سووتانە دەڵێ دوکتور دەبێ بێن و هەموویان ببنە شاگردم کوتم ڕۆڵە، نەبێ ترست ئەوا کیژ ڕاپەڕین یەکسەر کوتی ترست نەبێ ئەمنیش تەواری شاخی هەڵگوردم لە نێو لێنووسی خاترما دەنووسم ژین و سەربەستی ئەوەی وا گەشتی ئێڕشاد پێیکوتم من یەک بە یەک شردم کەدیم فرمێسکی شادی چاوی پڕکردم لە ئەسرینێک پەڕێکی قاقەزم بوو و یەک قەڵەم ژیرانە هاوردم بەناوی ژن ژیان ئازادی دەستم دا قەڵەم دیتم لە شیعرێکدا وەکۆ نابێ بەیانات و قسەی وردم بنووسم چی؟ لە نێوشار و شەقام هەرخوێن و جوێندانە هەمووش شوێنی خەباتە شاخ و شیو و چۆمەڵ و گردم کوتم ئەی کیژی ئازادە، ئەتۆی ئێستاکە مامۆستام نەترسی هەر بڵێ من تۆرەمەی ئەو ئافەرین گوردم کوتی ئەمنیش لەداخی تووسەری  وا، رووسەریم سووتاند هەبووم زولفێ پەرێشان  و بە قەیچی لق بەلق کردم لە ئەم گوفتانە دابووین و بەتورکی تەققە پەیدابوو تێزۆڵ! دور! گێت ئێوە! مەندە، کمین شاهینە قشقردم ئەمن ئاسۆی گەلی کوردم، من و ترساندن وتۆقان؟ لەبەر ئازادی ئینسانە وتار و شیعر و دەسکردم #ئاسۆ #ژن_ژیان_ئازادی 15   8  401  بۆکان
إظهار الكل...
🫧 باران 🫧 پاییز! بڵێ بە باران، دایدا بەوێنەی جاران لەمێژە لێوی عەرزی ویشکە بە یادی باران دە هەورە گرمە دەی دەی! بنالە هەر وەکوو نەی تۆ بانگی سینگی ئێمەی، بۆلای خودای هەژاران چەتری گەڵاش ڕژاوە، ڕێی کۆچە کەوتە بەرمان جەیشی زاڵم لەسەرمان، پاکی شێواوە شاران لەژێر ئاڵا خوانوور، تینوو بە چۆڕێ ئاوە ڕەگباری گوللەباری و شارمان پڕ بوو لە ماران پاییز! دەگرمە هەورێ، با کانیەکان بتۆقێن زللەی برووسکە شەققەی بگاتە تەختی تاران گەڵا! دە مەڕژێ جارێ ، هەر سەوز و شین وگەش بە نەوەک غەمبارتری کەی، شەوگاری لێڕەواران هەتاوی مانگی ڕەزبەر! شیرین کە ئاوی ڕەزمان زەمان زەمان ڕەزمە با مەستی کەن سەواران هاواری ئێمە سووکەو گوێی دەوڵەتان چ قورسە! تاکوو پیلانی دژبەر لە چوار تەڕەف لەکاران پاییز! بڵێ بەباران، زۆر ویشکە عەرزی ئێمە ڕەشتر کە هەوری ئاسۆ، لەدەم کەل و نساران #ئاسۆ #ژن_ژیان_ئازادی #بۆکان
إظهار الكل...
✨شۆڕشی مەستانە✨ تا، خەرابی، خەونی خەڵکە و خۆشیەکان دەژیێنەوە لێی گەڕێن یاڕەب خراپ تر بێ لە هەرچی شوێنەوە تا خەرابات داخربوو، کەس هەوای شادی نەبوو موژدەبێ یاران ئەدی مەیخانەکان دەکرێنەوە گەرچی پاییزە و گەڵاڕێژانە، کۆچ و کۆچبەرە شۆڕشی مەستان دەڵێ، تەیران لە گەرمێن دێنەوە داری ئازادی  بەخوێناو شین دەبێ، گەر واش نەبێ زاڵمێکم من نەدی دەستی نەچێ لەو خوێنەوە! خێڵی داڵاش، نامەی ئازادی ئەمەی شاردبوەوە ئەی هەڵۆی سەرشاخ ئەتۆش، مەردانە بۆمان بێنەوە! کورد گەلێ جاران لە سەر سفرەی سوڵح دەنگیان بڕین جاری واش بوو دەنگیان ئاژوایە نێو بێڕلێنەوە لاوە ڕاساوە، کچ وکوڕ، من بڵێم چی؟  پیاوترن چەشنی سێڵاوی بەهاریی حەستەمە بکشێنەوە دەردەکەی مام هێدیە، غوربەت هەمیشە خۆش نیە ئەو خراپ بوو ئێوە چابن، لێگەڕێ با بێنەوە وەک دەڵێن بارانەیێک دێ و تەڕ دەکا مەزرای وشک نان بە ئازادی دەچێتە نێو گەرووی مسکێنەوە شۆڕشی مەستان خەرابی تیا نیە، ئاسۆدەڵێ مامە سۆفی بەسیەتی کەم دیزە بزرینگێنەوە! #ئاسۆ #ژن_ژیان_ئازادی گەڵاڕێژانی401 بۆکان
إظهار الكل...
🌼دەگوزەرێ🌼 من دەزانم ئەم گرانی و دەردو ڕەنجەش دەگوزەرێ دەوری کەس تا سەرنیە، عەسری ئەمانەش، دەگوزەرێ تانک و تۆپ و تیپی شامان دی بەمستێ ورد کران چاخی سەردارو سپاو و شەیپووری ئەڕتەش دەگوزەرێ کێ هەتا سەر هەر لەسەر عەرزی ڕەق و تەڕ نووستوە؟ وەرزی دەسکورتی و هەژاریی قەومی بێ بەش دەگوزەرێ دەنگی مۆسیقا دەبێتە جێ نشینی بانگ و ڕۆ وەرزی قاچاخیی ئەوین خێڵی بادەش دەگوزەرێ ئەو برینانەی کە تیماریان نەکرد، خۆش دەبنەوە ڕۆژی ڕووناک دێتەوە، عەسری شەوی ڕەش دەگوزەرێ خاسەکەو ڕایماڵی کوندی شووم لە شاخ و بەندەنان چەرخی کوشتاری هەڵۆی قەندیل و گاگەش دەگوزەرێ سەر لەسەر باڵی ئەوینی خۆی دەکا ئەو بێ خەوەی وا لەبەر زاڵم شەو و ڕۆژی موشەووەش دەگوزەرێ بانگی نۆشانۆشی مەخۆران بەترساوان دەڵێ گەشتەکەش هات لێی مەترسن، خۆی بەڕووی ڕەش دەگوزەرێ بەش دەکەن ئەو زیادیەی خواردیان لە مافی میللەتان سەردەمی خۆ شاردنەوی شێرو کەڵی بەش دەگوزەرێ عومری ئاسۆ شەست وشەش ساڵە، چلی هەر ون کرا دڵنیام ئەم چەن سەباحەی ماوە زۆر خوەش دەگوزەرێ #ئاسۆ بۆکان 1    8    401 #ژن_ژیان_ئازادی
إظهار الكل...
💠💠💠 پێم دەڵێن بێ لەیلە ئاسۆ، مەیلی ئەشعاری نیە ڕووی تەمەن ڕەش بێ تەوانی هەستەکەی پاری نیە گەر دەبینی ئێستەوەک جاران نەماوە زەوقەکەم ئەوکێ زاڵم بیگوشێ،  قەت هێزی هاواری نیە ژن ژیان ئازادی ڕۆحی شیعری من بوو، بوو بەباو شیعر ئەگەر شوعلەی هەبوو، هەر نوورە قەت ناری نیە مەجلسی مەستان مەی و ماچ و نەی و شیعری هەبێ مەحفەلێکە وەک بەهەشت، فەرقی سەر و خواری نیە هەک بژی عەوڵای هونەر شیعرت گەیاندە ئەوجی خۆی بەدبەخت ئەو شاعیرەی مەیلی بە دڵداری نیە یار رۆیی من بەتەنیا مامەوەی وەک مەحشەرە یار ئاوا جوابی داوە، بۆیە هەر دیاری نیە دەردی دڵ دەردێکی بێ دەرمانە یەک ڕێگەی هەیە غەیری ماچی لێوی یاری خۆی نەبێ چاری نیە موشکلی من سادەیی خۆم و پەیامی شیعرمە هیندە بێ پیلەم گەرووی شیعر و قسەم خاری نیە ناحەقم مەگرن ئەگەر بێ نیشتمان و پەرچەمم کەس وەکوو ئێمە بەجێی یەک نیشتمان، چواری نیە تۆخودا قەت پێم مەڵێن بۆ ئاشقی کێو و بەندەنی شاعیرێ شێتی وەتەن بێ مەیلی دێ و شاری نیە بەو ئومێدەی حوڕڕ و سەربەست بێ وڵاتم من دەژیم قوڕ بەسەر ئەو شاعیرەی لای گەل هەواداری نیە عیشقی میللی زۆر جیاوازە لە نان و کەوسەریش فرتەنەی کۆچ و بەهەشت و مەسکەن و باری نیە خەڵک ئەڵێن ئاسۆ لە دڵداری و ئەوین بێزار بوە نا براکەم! غەیری دڵداری و ئەوین کاری نیە # ئاسۆ ورمێ ڕەزبەری 401 هەتاوی
إظهار الكل...
🍂 کۆچی ئیجباری 🍂 دەستی زاڵم، کۆچی ئیجباریی دەوێ و پێمخۆش نیە گەرچی ئەم کۆچە بەدەست و ویستی ئەمن و تۆش نیە هەر درۆن مابوو، لەکورد هەڵکەن، ئەویشم دی بەچاو داد وفریادێ بکەم گەر، بێ دەلیل و هۆش نیە عاقیبەت جێ هێشتنە، سەودای مەرگ پێشخستنە دەستێ زاڵم بیبڕێ، پێویستی شین وڕۆش نیە وا دەری کردووم و لێرەش دەمکوژێ، هاوار! جەهان! کاکی زاڵم ! باش بزانە، ئاگرم خامۆش نیە با لەسەر، خرمان وکۆی میللەت بنۆشن مەی ئەوان باش دەزانن تا ئەبەد هەر وەرزی عەیش و نۆش نیە وا لەسەر چەکش و سەکۆی قازی جەهاندا، حوکمەکەی مووشەکیش وەک ئاهی دایکانی کز و ڕەشپۆش نیە هێندەیان خوێن هەڵمژین و کیسەیان پڕکرد لەپووڵ بۆ هەڵاتن، هیچکەسێ ژێر پێی ئەوەندەی بۆش نیە هێندە هۆنیمانەوە فرمێسکی دووری هاوەڵان کام کتێبە، لەو وشانەی پڕ بە سەفحە و کۆش نیە؟ ساقیا! تینووم، وەرە! ئاوکە بە ئاوری سینگما وەرزی پیریی وشین وگریان؟ بەو خودایەی خۆش نیە ڕادەبوورێ ئەم زەمانەو دەورەیێ دیش دێتەوە گەر هەبێ بێ نەزمی تۆزکاڵێ، خەتای ئاسۆش نیە #ئاسۆ بۆکان  10   7   401
إظهار الكل...
🌼🌼🌼 لەم شۆڕشی مەستانەبە بەبێ شەوقی چراخۆم بێ فیلتێر وبێ نێت وئینستاو شتی وا خۆم لەم لاوە لەترسان و لەوێ لاوە لەخۆشیان وەک ڕێوی دەواجین بە نەزەر تێر و تەبا خۆم هەستاوە خرۆشێ لە دەروون و لە بروونیش من بێ نەفەس و جووڵەیێ لەم کاکی براخۆم کچ هاتونە مەیدان وهەموو ڕوسەری سووتان کڕبوون نەجەفی و مەشەهدی بێ ئەهلی عەباخۆم هەرچی ژنی دونیایە هەموو هاتنەوە مەیدان فاتم دەڵێ بێ زێنەبەکەم  بێ سەروپاخۆم ئەستێرە درۆکان کەلەسەرشان  دەترووسکان قاچاخ بوە سەردار دەڵێ بێ نوور و زیاخۆم رەشتی هەموو هاتونەتە دەشتی وەکوو شێران تەورێزی دەڵێ کوردەوەرە، وەک کوڕی شاخۆم مەعسوومە لەبەر بەردی فەقێی فەیزەیە هەڵهات قوم چۆڵ بوە  بێ کەلـلـەیی  مەندیلی مەلاخۆم تارانی، هەتا ڕانی، لەقوڕدا  کە  چەقیــــبوون هەستاونەتە سەرپێ ودەڵێ  ،بێ ئێوە چ ناخۆم هەرمن بەتەنی، لەم دەمی پیری وخەم و دەردە بەو چاوەکزەش ،هاودەمی، سەد دەرد وبەڵا خۆم شەو تاوەکوو ڕۆژ چاو ودڵ وگوێم لەخەبەردان نیوەیشی درۆن، توونی قەناتێ بە وەفا خۆم شێرانە وەکوو شێربەگی گوڕڕەی بێ بڵێ دەی! ڕەشپۆش و پەرۆشی کوڕی ئا وا  تەوەلا خۆم وەک ئاسۆ، لەئەم دەورە پڕی جەورە، غەریبم بێ مەکتەب وبێ مەسنەد و بێ پیاڵەیێ چاخۆم #ئاسۆ بۆکان 3   7    401
إظهار الكل...
💠بۆئەم جەوە💠 ئەی لەشکری گردی سەرم! دەک ڕەببی ڕووت ڕەش بێتەوە تاکەی لەسەر تەپڵی سەرم ئەم ڕەنگەتان بەش بێتەوە لاچۆ لەسەر گردی سەرم تۆ جوانی ڕووبکەییتە چیا بەشکم لەوێ قەندیلیەکان، چاویان بەتۆ گەش بێتەوە هێندەی نەماوە ئارەزووی چل ساڵەمان بێنینە دی دەک یاڕەبی ئەوعومرەتان کورت ولەوەندەش بێتەوە! هێندەی لەوەرزی ئاشقی ودونیای شیعر شەشدەر کرام واوەرزی داش هەڵگرتنە، ئاخ مۆرە جووت شەش بێتەوە پیاو خاوەنی ناو بێتەوە، کانی پڕی ئاوبێتەوە دەورەی خەم وترس وتەزوو، بۆخێڵی جاکەش بێتەوە باغی دڵی لاو و کچی ئەم عەسرە، وەک دەورەی ئەمە بۆجێی قەرارو ژوانیان، ڕەنگیی و مونەققەش بێتەوە ئەو ڕوو ڕەشەی قەولی درۆی بەم خەڵکە ساویلکەی دەدا ڕەببی لەبۆ سەرجەرگی خۆی، تیری لە تەرکەش بێتەوە ئەو ئایتانەی وا درۆ بەزمانی ئەڵــــڵــــاوە دەکەن گوم بن لەباتی وەعزیان مەیدانی ئەڕتەش بێتەوە دەورەی خەم وترس و کزیی و قاچاخی ئاسۆ ڕابرێ وەک ساڵی پەنجاو وحەوت وهەشت، دەنگی کەشاکەش بێتەوە #ئاسۆ بۆکان 1     7    401
إظهار الكل...
▪️بەرخودان▪️ دەوڵەتی زۆڵم و درۆ  با لاچن عەسرەکە، عەسری نەوەی ئاتۆمە با تفەنگ  ئیدی لە لاوان نەدرێ کوانێ دەورانی قسەی باتۆمە؟ با بەجێی گولـلە تفەنگ پڕ گوڵ بێ نە لەسورب و نەلەئەشک، ئەی سەرباز! لاوەکان شادی بکەن  هەر لەوەتەن نەک ببن لەو وەتەنەی خۆ  دەرباز کچ  گوڵی باغی بەهەشتن تێکڕا چون دڵت دێنێ بژاکێن  زاڵم! کوا  ڕەوایە کە بەجێی داوەت و گەڕ پێت بڵێ بۆچی شکاندت باڵم؟ ئەوە میژوو، وەرە بیخوێنەوە دەی! عاقبەت دارە جەزای  هەر جەللاد بۆچی پێت وایە گڕی میللەتی خۆت خاکی قەبرت بە شەتاو نەدرێ بەباد لابەئەو تفەنگە فڕێی دە شۆکێر چاوەڕێی چۆڕێ ،نمێ ، ئازادیم پێکەنین هەڵکە لەخەڵکی سەرباز! من دژی غەمم و ڕفێقی شادیم نەفڕەتی خەڵکی کە پڕبوو دەڕژێ یاوەکوو گڕ هەموو ماڵتان دەتەنێ ئەوەی ئەوڕۆکە لە زوڵمان دەگری دوو سبەی ئەو بە ئەتۆ پێدەکەنێ دەبەسە خوین مژیی جەللادی لەعین ئەی زەروو! ئاقیبەتی هەر دەتەقی ئەو گەلەی زیندوە مافی بدەرێ با لە حولقوومتەوە نەستێنێ حەقی دانێ سەرعەرزی تفەنگت سەرباز دڵی ئەم خەڵکە پڕی کینە لە تۆن وەرەوە نێۆگەل وخزم و کەسەکە قەت مەبە نۆکەری ئەندیشەیی کۆن ماڵی جاڵجاڵووکە فوویێکی دەوێ قەهری ئەم میللەتە تۆفانە بەسام هەوری بارشتی نەشەی گەل ئەوەهات منی ئاسۆ بەدڵ و گیان بەتەمام لاچێ ئەم نەگبەتی و ڕەنج وغەمە کوترەکان بێنەوە هێلانی چەلان ڕەشی ئەندێشەی پووچ شوێنی نەما وەرنەوە باغی وەتەن خێلی مەلان!!! #ئاسۆ بۆکان خەرمانانی 401
إظهار الكل...
ترس 🥀 بۆ ژینای ئەمینی🥀 هەتا جوانیی دیوە چاوم قەت لەمردن نەترساوم تا سیلەی چاوم تێــدەگرن هەرچی ترسی مەرگە دەمرن بەڵام هەر ترساوم   لەوە کۆرپەی شیعرم بگرێ شەوە ئەمە ترسێکی گەورەیە مردن لەو کات و دەورەیە مردن لەنێو ئەو وڵاتە کە ئازادی تێدا  قاتە کاتێ بە مەزڵوومیش دەمرین بە ترسەوە تازیە دەگرین        ڕۆڵە ژینا! گوێ بگرە بۆم منیش وەک (وفا) خاڵی تۆم تۆ هەر کچی کاک (امجد) نیت ئەتۆ شەهیدی عالەمیـــــت دنیات وەها لە خەو هەستاند ڕێکۆڕدی هەواڵت شکاند سەر تیتری هەواڵی دونیای مەسیح بانگی بە گوێدا دای لە دونیاو نێو خێزان و ماڵ تۆی کرد بەسەر تیتری هەواڵ گشت ئافرەتانی ئەم دونیا هەرچی ڕووناکبیری تێدا کزەیان هات لەجەرگەوە کاتێ دیتیان بەو بەرگەوە قژت ئاڵای ئازادی بوو دژی زۆڵم و بێدادی بوو بووی بە ئوستوورە بۆ کورد غیرەتت بۆ گەلت هاورد سوێندم بە فرمێسکی ئاسۆ کەس مەرگی نەبوەمەرگی تۆ ئەوەندەی وا مەزڵووم مردی دونیاش دیفاعی لێــــکردی #ئاسۆ بۆکان  26   6  401 وێنە هێمن قارەمانی #ژینا_امینی #مهسا_امینی
إظهار الكل...
🌼 ئاوات 🌼 ئەم بەیانەش یادی جارانت بەدڵما هاتەوە هەروەکوو، سروەی بەیان بوو، بێت لەنێو باغاتەوە هاتەوە بیرم چ ڕۆژێ هاتیە نێو مەزرای دڵم گۆشەیێکت کردەماڵ و ماوتە هەر، لەو کاتەوە تاخەیاڵت وەک شەماڵێ داگرێ یێخەی قەڵەم ماندوو ماندووش بێ قەڵەم، خەونی شیعر ئەیباتەوە ڕووڕەشی بەشیان ئەوانەی فێڵ لە دڵداران دەکەن هاکە دیتت، خوای ئەوین، لەم خاکەیان دوورخاتەوە! دوور نیە وەک تەیری گەرمێنێ بەرەو ماڵ بیتەوە نامەی ئازادیی گەلم بێنی بە باڵ و پاتەوە ئەو پەیامانەی لەخەڵوەت دا دەهات یادیان بەخێر تازە پیرییش بۆی نیە بێت و لەبیرمان باتەوە! ئەی خودا خۆ خۆت لە نێو دڵمان ئەوینمانت چەقاند چۆن دڵت دێ  پڕ دەکەی دڵمان، بەئەم ئاواتەوە گەر بە پیریش بێ لەگەڵ یارانی یەک ڕەنگ یەک کەوین مەجلیسێ سازکەین بەشادیی بەم کەمیی داهاتەوە! مامەسۆفی! نامەوێی، چت کردەکاسەم بیبەوە نامەوی سفرەی حەڕامی تۆ بە قەند و چاتەوە هەوری سەر ئاسۆی گەلم ئاواتی  بارانەی هەیە تاوەکوو کانیی ئەوینی ئێمە سەر هەڵداتەوە #ئاسۆ بۆکان 19    6    401
إظهار الكل...
▪️◾️◼️ جومعەی ڕەش ◼️◾️▪️ هەمیسان جومعەیەو شارێکی چۆڵ و کراسێکی ڕەش و قاڵبێ سەهوڵ و لەگەڵ فانتایێکی دەسسسازی کشمیش ڕفێقێکی بە پرتەو بۆڵە بۆڵ و بەرەو کوێ؟ ڕێگەکەم شێواوە ئەمڕۆ شەوارەی جادەیێکی خاک و خۆڵ و من و ترس وغەمی پەیمان و گریان پەیامی نازەنینێ نەرم و نۆڵ و خەمی سووتانی جەرگی کاکی هاوڕێم من و شیعرو میدادێ کۆن و کۆل و ئەرێ تۆ خوا بنووسم چی؟ ئەوەی وا لەدوور خۆش بێ وەکوو دەنگی دەهۆڵ و لەگەڵ عەوداڵ و دوومژ دووکەڵی تیر لەبەر حاجی کەماڵ بەرگێ شڕۆڵ و بەیادی جومعەکەی پێشتر کە پەیمان لەبۆی هێناین غەزایێ خەست وخۆڵ و دەچۆن غەم دانەپۆشی تیشکی شادی هەموو دونیا ئەژی بزنێ گەڕۆڵ  و   لەگەڵ دەردی ئیداری ئەم سەگانەش لەگەڵ حوکمی درۆی قازیێکی زۆڵ  و خەمی پیری و هەژاریی و بێنەوایی خەمی ئەو ژان وئێشەی شان و قۆڵ و دەڵێن ئاسۆ، جیهان هەر داخ ودەردە ئەجەل هەر دەتکوژێ بیکەیتە کۆڵ و ئەگەر وایە ئەدی قەت ڕەش نەپۆشی نەکەی شادیی، غەمە دەتکاتە کۆڵوووو #ئاسۆ بۆکان جمعە 11   6    401
إظهار الكل...